سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری کوردستانی - بەریتانی: ئامانجمان کارئاسانییە بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

28-06-2022
شاد فاروق @shadfarooqh
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ ئاشتی عەلائەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری کوردستانی - بەریتانی
گفتوگۆی رووداو لەگەڵ ئاشتی عەلائەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری کوردستانی - بەریتانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی چوارشەممەی لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر دیداری ئەنجوومەنی کاری کوردستانی - بەریتانی بەڕێوەدەچێت.
 
ئامانجی دیدارەکە کارئاسانی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە. لە دیدارەکەدا سێ پانێڵی  "بانک و دارایی"، "بازرگانی گشتی" و "پەروەردە" بەڕێوەدەچن بە بەشداری بەرپرس و شارەزایانی ئەو کەرتانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان. 
 
بڕیارە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی؛ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ئامادەبن و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری داراییش بانگهێشتی دیدارەکە کراوە. 
 
ئاشتی عەلائەدین، سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری کوردستانی - بەریتانی بە رووداوی راگەیاند، ئامانجیان راکێشانی وەبەرهێنەری بەریتانیی و کارئاسانییە بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لە بەریتانیا. 
 
ئەنجوومەنی کاری کوردستانی - بەریتانی - KBBC - رێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، ئامانجەکەی دروستکردنی پردێکی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیایە و هاوکاریکردنی هەردوولا لە دۆزینەوەی هاوبەشی گونجاو لە بازاڕی کاری بەریتانیا و کوردستان. 
 
بەریتانیا ناوەندی دارایی جیهانە و زۆربەی مامەڵە داراییەکان و ئاڵوگۆڕی بانکی لەلایەن بانکەکانی بەریتانییەوە ئەنجامدەدرێن یان ئەو بانکە ئەمریکییانەی کە لقیان لە بەریتانیا هەیە. پەیوەندی دارایی و بانکی لەگەڵ بەریتانیا دەتوانێت کاریگەریی گەورە لەسەر کەرتی بانکی هەرێمی کوردستان دابنێت. 
 
بەگوتەی سەرۆکی ئەنجومەنەکە، "لە کەرتی بانکداریدا ئامانجی ئەنجوومەنەکە دۆزینەوەی رێکاریی گونجاوە بۆ هاتووچۆی پارە لە رێگەی سیستمێکی بانکی و تاوتوێی نەبوونی سیستمێکی تۆکمەی بانکی لە هەرێمی کوردستاندا." 
 
بازرگانی لە نێوان عێراق و بەریتانیا؛ کوردستان و بەریتانیا لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە جیاوازە، لە 2020دا ئاستی بازرگانی عێراق و بەریتانیا 675 ملیۆن دۆلار بووە. لە 2021دا بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانیی بەریتانیا 551 ملیۆن دۆلار بووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.