هەژماری من: ئەم مانگە 313 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی (ATM)ـی بانکەکانەوە مووچە وەردەگرن

26-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تیمی هەژماری من رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پارە دەخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە پڕۆژەی هەژماری من. ئەم مانگەش 313 هەزار مووچەخۆر دەتوانن لە رێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی بانکەکانەوە مووچەی مانگی ئادار وەربگرن.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تیمی هەژماری من دراونەتە رووداو، سبەی کاژێر 8ـی بەیانی، مووچەی بەشێک لە مووچەخۆران دەچێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن لە رێگەی (ATM)ـەکانی ئەو حەوت بانکەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من، مووچەکانیان وەربگرن.
 
لە کۆی یەک ملیۆن سوودمەند، 732 هەزار سوودمەند لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، 405 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکیان وەرگرتووەتەوە، ئەم مانگە (ئادار) 313 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی زیاتر لە 550 ئامێری ئەی تی ئێمی بانکەکانی نێو پڕۆژەی هەژماری من، کە لە 200 شوێن دانراون، مووچە وەردەگرن.
 
ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی مانگانە لە رێگەی (ATM)ـەکانەوە مووچە وەردەگرن لە زیادبووندایە، مانگی ئایاری پار، 50 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی (ATM)ـەکانەوە مووچەیان وەرگرت، مانگی حوزەیران 75 هەزار مووچەخۆر، مانگی تەمموز 120 هەزار مووچەخۆر، مانگی ئاب 132 هەزار مووچەخۆر، مانگی ئەیلوول 152 هەزار مووچەخۆر، مانگی تشرینی یەکەم 192 هەزار مووچەخۆر، مانگی تشرینی دووەمی پار 219 هەزار مووچەخۆر، مانگی شوباتی ئەمساڵ 275 هەزار مووچەخۆر و ئەم مانگەش 313 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی بانکەکانی نێو پرۆژەکە مووچە وەردەگرن.
 
ئێستا 228 هەزار و 700 فەرمانبەری مەدەنی و 84 هەزار و 600 پێشمەرگە لە رێگەی بانکەکانی نێو پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن. پڕۆژەی (هەژماری من) پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەی نەوتیی تاوکێ لە سنووری پارێزگای دهۆک. وێنە: DNO

گەنەل ئینێرجی: سەرەڕای ئاستەنگییەکان، پار بەرهەمهێنانی نەوت 60٪ زیادیکردووە

سەرەڕای ئەو ئاستەنگانەی ھەن لە ھەرێمی کوردستان بۆ ھەناردەکردن، راپۆرتی ساڵی 2024ـی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاماژە بە گەشەسەندنێکی بەھێز لە بەرھەمھێنان و زیادبوونی نەختینە دەکات. کۆمپانیاکە ئاماژەی بە چەند ژمارەیەکی سەرەکی داوە و جەختی لە خۆڕاگریی خۆی و بەھای ئابووریی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.