بە گوتەی حوسێن حەمەکەریم وەزارەتی کشتوکاڵ ساڵانە باج لەسەر چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی هاوردەکراو لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆ دادەنێت، بەڵام ئەمساڵ "لەبەر نیگەرانییەکان و ئێشوئازاری جووتیارانی کوردستان، جەنابی وەزیر بڕیاری قەدەخەکردنی یەکجاری هاوردەکردنی تەماتەی دا".
بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد "هەر کاتێک زانیمان نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەرزدەبێتەوە و بەرهەمی ناوخۆ کەمدەبێتەوە، ئەوکاتە بڕیاری دیکە دەدەین لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی".
بڕیارەکە دوای ئەو بەرنامەیەی بەرپرسار دێت، کە لەلایەن شەهیان تەحسینەوە پێشکەش دەکرێت. لەو بەرنامەیەدا هۆکارەکانی هەرزانبوونی نرخی تەماتەی خۆماڵی خرانەڕوو، هەروەها نیشاندرا بەهۆی ساخنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان، ژمارەیەک جووتیار بەرهەمەکانیان فڕێدەدەن و داوا دەکەن حکومەت رێگەچارەیەکیان بۆ بدۆزێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ