رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت رۆژی هەینی بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە، بە جۆرێک نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 16 سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 72 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 21 سەنت بەرزبووەوە و بە 68 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەو پێیەش، نرخی نەوت لە رۆژی هەینی بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی دوو هەفتەی رابردووی خۆی.
سزا نوێیەکانی ئەمریکا لەسەر کەرتی نەوتی ئێران بوونەتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت لە جیهاندا.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پاڵاوگەیەکی نوێی چینی خستە نێو لیستی گەمارۆکانیەوە، بەهۆی ئەوەی کە نەوتی ئێرانی کڕیوە.
بەپێی شرۆڤەکاران، ئەو کارە پەیامێک دەداتە پاڵاوگەکانی دیکەی چین بۆ ئەوەی بەردەوام نەبن لە کڕینی نەوتی ئێران.
بڕیاری رۆژی پێنجشەممەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەبێتە چوارەمین بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکاریی نەوتی ئێران لەدوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ