رووداو - هەولێر
ئەو قەیرانە داراییەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بازاڕی باڵندە فرۆشان، بە تایبەتی ریشۆڵەی کەمکردووەتەوە، کە بەشێک لە هاونیشتمانیان بۆ خواردن دەیانکڕی و، بەشێکیشیان ریشۆڵەیان دەکڕی و دواتر ئازادیان دەکردن، بەڵام ئێستا بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە، هاونیشتمانیان خەرجیەکانیان کەمکردووەتەوە.
لە نێو ئەم بازاڕە قەرەبالغەی فرۆشتنی باڵندەكاندا ئەوەی كەس بەلای قەفەسەكانیاندا ناچێت ریشۆڵەكانە، كە بەقسەی فرۆشیارانی ئەمە پێچەوانەی ساڵانی رابردووە، چونكە پێش قەیرانی داریی مانگانە لەم وەرزەدا زیاتر لە 10 هەزار دەفرۆشران، بەڵام لەمساڵدا تەنیا دوو هەزار دانەیەك دەفرۆشرێن.
ئەوانەی كڕیاری ریشۆلەكانن دوو جۆرن، هەندێك لەوانە بۆ بەدی هاتنی ئاواتەكانیان ئازادیان دەكەن هەندێكیش بۆ ئامادەكردنی ژەمێك خواردن دەیانکڕی.
ریشۆڵەكان باڵندەیەكی كۆچەرن لەسەرەتای دەست پێكردنی وەرزی زستادا روو لەناوچە دەشتایی و گەرمە سێرەكان دەكەن دواتر لەڕێگەی تۆڕەوەراوچییەكان راویان دەكەن.
نرخی ئەم ریشۆڵانە لە 500 دیناروە بۆ 1000 دینار دەست پێدەكات لەباشووری كوردستاندا ئەم باڵندەیە بەزۆری دەبینرێت.



