گەشتیاران دەتوانن لە رێگەی بانکی رەشیدەوە دۆلار وەربگرن

18-01-2024
محەممەد خۆشناو @muhammadkhoshna
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی رەشیدی عێراق دەڵێت، لە کاژێر 08:00ـی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 18-01-2024ـەوە سەرجەم گەشتیاران دەتوانن بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی لە رێگەی لقەکانی بانکی رەشیدەوە وەربگرن، بەڵام ئەم رێکارە گەشتیارانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.   
 
ئامال شوەیلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بانکی رەشید بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئەمڕۆ ئێوارەوە بانکی رەشید لە رێگەی ماڵپەڕێکی تایبەتەوە و لە لقەکانی خۆی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران خەرج دەکات و ئیدی گەشتیاران دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی تایبەتی بانکەکەوە زانیاریی سەر پاسپۆرت و بلیتی فڕۆکە پڕ بکەنەوە، لەگەڵ دیاریکردنی لقەکەی بانکی رەشید کە دەیەوێت پارەکەی لێ وەربگرێت.  
 
دواتر گەشتیارەکە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە بارکۆدێک وەردەگرێت و لەو لقەی کە دیاری کردووە پارەکە دەگۆڕێتەوە و لە رۆژی گەشتکردنی لە فڕۆکەخانە دۆلارەکە وەردەگرێت. 
 
ئامال شوەیلی ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو هاووڵاتییەک دەتوانێت مانگی یەکجار لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بێت. لەبارەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستانیشەوە گوتی، "تەنیا دەتوانن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پارەکە وەربگرن. لقی بانکی رەشید لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە ناتوانن لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بن."    
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت

بڕیارێکی ئۆپێک پڵەس نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

دوای راگەیاندنی پلانێکی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، نرخی نەوت ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕە داراییەکان لەم هەفتەیەدا، زیاتر لە یەک دۆلار بەرزبووەوە