نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 80 دۆلار بەرزبووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی پێنجشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەندێک لە زیانەکانی رۆژی رابردووی خۆی قەرەبوو کردەوە.
 
گەشبینی بە کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، بووەتە هۆکار بازرگانان پێشبینیی بەرزبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان و خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت بکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 17 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی چوارشەممە، نرخی نەوت بەڕیژەی 1٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو، دوای ئەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو ئاشکرایان کرد، یەدەکی نەوتی ئەمریکا زیادیکردووە.
 
هەڵاوسان لە مانگی 7دا دابەزیوە و لە ئاستی ساڵانەشدا رێژەی هەڵاوسان دابەزیوە بۆ کەمتر لە 3٪. ئەمە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە لە جاران زیاتر بێت.
 
یوکی تاکاشیما، ئابووریناسی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (نۆمۆرا سیکیۆریتیز) رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممە بازاڕی نەوت رووبەڕووی شەپۆلی فرۆشتن بووەوە، لەبەرئەوە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەکو هەنگاوێکی خۆڕاستکردنەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە."
 
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، هێشتا بنەمای بازاڕی نەوت ئاماژە بەوە دەدەن کە نرخی نەوت لە ژێر گوشاری فرۆشتن دایە. دەشڵێت، نرخی نەوتی سووکی تەکساس لە کۆتایی ئەم مانگەدا دادەبەزێت بۆ 72 دۆلار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی بانکی ناوەندیی عێراق

بانکی ناوەندی پێداویستییەکانی حەواڵەکردنی پارە بۆ هاووڵاتییانی بیانی دیاریدەکات

بانکی ناوەندیی عێراق ئەو بەڵگەنامە و پێداویستییانە دیاریدەکات کە پێویستە کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لەو بیانییانەی وەربگرن کاتێک لە عێراقەوە پارە حەواڵە دەکەن. راوێژکارێکی بانکە تایبەتەکانی عێراقیش دەڵێت، "بۆ دڵنیایی زیاترە لە حەواڵەکردنی پارە."