یەک ئۆنسە زێڕ بە 2614 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوای شەش رۆژ لە دابەزینی بەردەوام، دواجار ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی زێڕ ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر و بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 2614 دۆلار.
 
رۆژی چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ 2607 دۆلار کە کەمترین ئاستیەتی لە ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا.
 
کاڵبوونەوەی چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا بەڕێژەی 0.5٪ لە کۆبوونەوەی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە، بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی زێڕ هەژماردەکرێت.
 
تای وانگ، بازرگانی سەربەخۆی زێڕ لە نیویۆرک لەوبارەیەوە دەڵێت، "نرخی زێڕ ناتوانێت بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بڕوات لە کورتمەودادا."
 
ئەو بازرگانە پێیوایە، "ئامارەکانی هەفتەی رابردووی بازاڕی کاری ئەمریکا، رەنگە بانکی ناوەندیی ئەمریکا ناچاربکات بە پلانی کەمکردنەوەی زۆری سوودی بانکی بچێتەوە."
 
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، ئەوەش گوشاری بۆ نرخی زێڕ هێناوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک بارهەڵگر کە کاڵای هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتووە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

ژووری بازرگانیی هەولێر: زۆربەی پارێزگاکانی عێراق لەڕووی بازرگانییەوە پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستن

سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر دەڵێت، هیچ کێشەیەک بۆ بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە دروست نەبووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بۆ بازرگانیکردن پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستن."