دۆلاری بازاڕەکانی باشووری کوردستان دەبرێت بۆ ئێران

12-04-2016
لیزان ئەمین
...
...
نیشانەکردن تمەن دۆلار
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

كاسبكاران و بەشێك لەخەڵكی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەچڕی روویان لەبازاڕەكانی دراوی باشووری كوردستان كردووە بۆ گۆڕینەوەی تمەنی ئەو وڵاتە بەدۆلاری ئەمریكی، چونكە پێیانوایە ململانێی سیاسی و ئاگۆڕە بازرگانییەكانی ناوچەكە، پێشبینی ئەوەی لێدەكرێت، لەئایندەیەكی نزیكدا بەهای دۆلاری ئەمریكی بەڕێژەیەكی بەرچاو هەڵكشێت.

بەپێی بەدواداچوونەكانی رووداو، لە بازاڕێكی شاری سلێمانی رۆژانە نزیكەی 3 ملیۆن دۆلار بە پارەی ئێرانی دەگۆڕدرێتەوە.

كاسبكارانی بازاڕی دراوی سلێمانی باس لەوە دەكەن لەكاتی بەرز بوونەوەی بەهای دۆلاردا، زەرەرمەندی یەكەم  هاونیشتمانیانن، چونكە زۆرینەی مامەڵەی بازاڕ بەو دراوەیە.

چەند ساڵێكە لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆری دراو لە باشووری كوردستان تمەنی ئێرانی نەیتوانیوە ململانێی دراوەكانی دیكە بكات، بەڵام ئێستا تمەن ئەو دراوە لە بازاڕی ئاڵوگۆركردن بە دۆلاردا پێشی بەزۆربەی دراوەكانی دیكە گرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە