بەهای دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە 20 ساڵی رابردوودا بەرزبووەوە

09-05-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن دۆلار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی دووشەممە، دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دووبارە بەرزبووەوە.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ بەرزبوونەوەی سوودی سەر قەواڵە داراییە درێژخایەنەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە، هەروەها نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی چین کە بووەتە هۆکار وەبەرهێنەران روو لەو سامانانە بکەن کە بە سامانی سەلامت لە کاتی نیگەرانییەکاندا هەژمار دەکرێن، زێڕ و دۆلاری ئەمریکی دوو سامانی لەو چەشنەن.
 
سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا بەرزبووەتەوە بۆ 3.1426٪ کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای ساڵی 2018ـەوە.
 
بەهای دۆلار بەرامبەر بە یۆرۆ هەروەها نزیکبووەتەوە لە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، یەک یۆرۆ دابەزیوە بۆ 1.0529 دۆلار.
 
جۆی کاپێرسۆ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بەهای دۆلاری ئەمریکی لەبەر گەشەی بەردەوامی ئابووریی ئەمریکا و دابەزینی نرخی سامان و پشکەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا بەرزبووەتەوە."
 
بەهای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دراوەکانی دیکە بۆ شەش هەفتەیە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
 
جۆی کاپێرسۆ دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی کە بانکی ناوەندی ئەمریکا سوودی بانکی بەرزکردووەتەوە، بەڵام وڵاتانی دیکە و یەکێتیی ئەوروپا بەتایبەتی نەیانتوانیوە هاوتەریب لەگەڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی لای خۆیان بەرزبکەنەوە کە دواجار بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.
 
زێڕ دابەزی 
 
بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینیوە و بەجۆرێک ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزیوە بۆ 1875 دۆلار. هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو بە 22.3 دۆلارە. 
 
بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان
 
100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 775 دیناری عێراقی
 
یۆرۆ - دۆلار 1.051 EUR/USD
 
پاوەند - دۆلار 1.228 GBP/USD
 
دۆلار - یەن 130.949 USD/JPY
 
دۆلار - لیرە 14.96 USD/TRY
 
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 28 هەزار و 420 تمەن USD/IRR
 
یەک دۆلاری ئەمریکی: 69.00 روبڵی رووسی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.