رووداو- دهۆک
لە باشووری کوردستان زیاتر لە 21 هەزار بیری نایاسایی هەڵکەندراون و ئەوەش کاریگەری هەبووە لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی لە باشووری کوردستان، هاوکات پێدانی مۆڵەتی هەڵکەندنی بیریش بەشێوەیەکی یاسایی مەرجی قورِسی هەیە.
کاروان عەلی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، دوای ئەوەی قەیرانی دارایی لە باشووری کوردستان سەریهەڵداوە، جوورتیاران داوای هەڵکەندنی بیری ئاو دەکەن، بەڵام بەهۆی قوڕسی مەرجەکانی هەڵکەندنی بیر، لێدانی بیری نایاسایی بۆ هێنانی ئاوی ژێر زەوی زیادیکردووە.
پەیامنێری رووداو گوتیشی "بەهۆی ئەوەی خواست و پێداویستی بەکارهێنانی ئاوی ژێرزەوی زیادیکردووە، لەلایەن هاونیشتمانیانەوە لەسەرجەم باشووری کوردستان زیاتر لە 21 هەزار بیری نایاسایی ئاوی ژێر زەوی هەڵکەندراون".
کاروان عەلی ئاماژەی بەوەش کرد، لە 16-12-2015 ةوة پرۆژەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بؤ ثاراستنى ئاو ئامادەکراوە و لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێدەچێت ئەو پرۆژەیە کاری لەسەر بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ