ئابووری
گرافیکێکی رووداو کە تێیدا لیرەی تورکی و لیرەی سووری لەگەڵ دیناری عێراقی لە باکگراوند تێکەڵکراون
رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، بەهای لیرەی سووری بەرزبووەوە. دینار، تمەن و لیرەی تورکیا جێگیرن.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ (سێشەممە، 7-1-2025) یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 180 هەزار دینارە. لەکاتێکدایە دوێنێ یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 170 هەزار دینار بوو.
لەبارەی تمەنیشەوە رەوەز میرزا گوتی، 100 دۆلار بەرامبەر 8 ملیۆن و 80 هەزار تمەنە بەشێوەی حەواڵە.
هەر ئەمڕۆ حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 800 دینارە
هاوکات لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا 100 دۆلار بەرامبەر 3 هەزار و 450 لیرەی تورکیایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ