رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای فۆرد، بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی ئەمریکی رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا زیانێکی گەورەیان بەهۆی پێناسە گومرکییەکانەوە پێگەیشتووە و پێشبینی کردووە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 1.5 ملیار دۆلار کەمتر قازانج بکەن.
بەپێی کۆمپانیای فۆرد، پوختەی قازانجی ئەو کۆمپانیایە لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا بە رێژەی 64٪ دابەزیوە بۆ 471 ملیۆن دۆلار.
ئەوە لە کاتێکدا پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو 1.33 ملیار دۆلار بووە.
داهاتی کۆمپانیاکەش لەو ماوەیەدا بە رێژەی 5٪ دابەزیوە بۆ 40.7 ملیار دۆلار.
فۆرد بەهۆی پێناسە گومرکییەکانەوە، پێشبینییەکانی بۆ داهات و قازانجی ئەم ساڵی گۆڕیوە.
لە کاتێکدا پێشتر پێشبینی کردبووە، لە 2025 دا پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە لە نێوان 7 بۆ 8.5 ملیار دۆلار بێت، بەڵام ئێستا رایگەیاندووە پوختەی قازانجی بەبڕی 1.5 ملیاردۆلار کەمتر دەبێت لەوەی کە پێشبینییان کردبوو.



