رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشەممە نرخەکانی نەوت درێژەیان دا بە بەرزبوونەوەکانیان و نرخی نەوتی برێنت 116 دۆلاری تێپەڕاند و نزیکبووەوە لە 117 دۆلار.
نیگەرانی لە کاریگەری سزاکانی رۆژئاوا لەسەر رووسیا و ئەگەری پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی رووسیا بازاڕەکانی نەوتی شڵەژاندووە. هاوکات قەبارەی کۆگاکانی نەوتی ئەمریکا گەیشتوونەتە کەمترین ئاستی خۆیان لە دەیان ساڵی رابردوو.
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 3-3-2022 نرخی نەوتی برێنت 3 دۆلار و 67 سەنت بەرزبووەوە بە 116 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساس 113 دۆلار و 1 سەنت مامەڵەی پێوەکرا دوای ئەوەی 2 دۆلار و 41 سەنت بەرزبووەوە.
رۆژی چوارشەممە بەرهەمهێنەرانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی داهاتوودا 400 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر بخەنە بازارەکانەوە و درێژەیان بە رێککەوتنەکانی پێشووی خۆیاندا.
بانکی ئۆسترالی نیوزلاندی ANZ لەو بارەیەوە رایگەیاند، کۆشکی سپی رایگەیاندووە کە هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا سنوورداردەکات و چاودێری دەکات، ئەمەش نیگەرانی لێکەوتووەتەوە کە رەنگە هەناوی دووەم ئەمریکا هەناردەکردنی نەوتی خاوی رووسیا بکاتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە کۆشینگ لە ئۆکلاهاما کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە دوای ساڵی 2018 وە هەروەها یەدەکی ستراتژی نەوتی ئەمریکا دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە 20 ساڵی رابردوودا.
نرخی زێڕ
نرخی زێڕیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و رۆژی چوارشەممە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1936 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی ئۆنسەیەک زیویش بە 25.14 دۆلار بوو، رۆژی پێنجشەممە نرخەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دابەزیوە بۆ 1925 دۆلار، هەروەها نرخی ئۆنسەیەک زیو بە 25.20 دۆلارە
بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان:
100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 200 دیناری عێراقی
یۆرۆ - دۆلار 1.10 EUR/USD
پاوەند - دۆلار 1.33 GBP/USD
دۆلار - یەن 115.696 USD/JPY
دۆلار - لیرە 14.03 USD/TRY
یەک دۆلار - ریاڵ (تمەن) 26 هەزار و 120 تمەن USD/IRR
یەک دۆلاری ئەمریکی 111 روبڵی رووسی

.jpg&w=3840&q=75)