پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و پاشەکشێی بازاڕ دۆخی ئابووریی کوردستان ناسەقامگیرتر دەکەن
زۆریی مۆڵەتپێدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بێ بەرنامەیی لە هەڵنەسەنگاندنی ئەو وەبەرهێنەرە نوێیانەی داوای مۆڵەت دەكەن، ئەمەش راستەوخۆ پەیوەندی بە كوالێتیی پڕۆژە نیشتەجێبوونەكانەوە هەیە لەبەرئەوەی كاتێك وەبەرهێنەرێكی بێ ئەزموون مۆڵەتێك بەدەست دەهێنێت، بێگومان كوالێتیی پڕۆژە نیشتەجێبوونەكەشی نزم دەبێت و لە ئاست داخوازی و ویستی هاووڵاتیاندا نابێت، بەمەش پاشەكشە لە بازاڕی یەكەی نیشتەجێبوون دێنێتە كایەوە.