یەکەمین فێستڤاڵی ئەسپسواری لە شارەزوور؛ 120 ئەسپسوار بەشدار بوون
یەکەمین فێستڤاڵی ئەسپسواری بە بەشداریی 120 ئەسپسوار لە قەزای شارەزوور بەڕێوەچوو. بەشێکیان لە شارەکانی دیکەی کوردستانەوە هاتبوون و نمایشی ئەسپەکانییان کرد.
یەکەمین فێستڤاڵی ئەسپسواری بە بەشداریی 120 ئەسپسوار لە قەزای شارەزوور بەڕێوەچوو. بەشێکیان لە شارەکانی دیکەی کوردستانەوە هاتبوون و نمایشی ئەسپەکانییان کرد.
10 ژنی دەستڕەنگینی هەڵەبجە لەنێو دووکانێکی گەورەی دیزاینی جلوبەرگی کوردی کار دەکەن. شاناز عومەر خاوەنی دووکانەکەیە و دەڵێت، ئەم ژنانە هەموویان ماڵ و منداڵیان هەیە، رۆژانە پێکەوە کارەکان دابەش دەکەن بۆئەوەی کەسیان بێکار نەبن
نەبوونی ئامێرەکانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ لە هەڵەبجە، کێشەی بۆ نەخۆشەکان دروستکردووە. نیشتمان چوار ساڵ پێش ئێستا قەستەرەی بۆ کرا، لەو کاتەوە دەبێت هەموو مانگێک لە هەڵەبجەوە بچێتە سلێمانی بۆ ئیکۆ و پشکنین و وەرگرتنی چارەسەر و دەڵێت، "ناکرێت هەموو مانگێک سەردانی شارێکی تر بکەین بۆ پشکنین."
قوتابییانی خوێندنگەی ئیسلامیی هەڵەبجە، باڵەخانەی تایبەت بە خۆیان نییە، بۆیە ئەوقاف مزگەوتێکی بە 750 هەزار دینار بە کرێ بۆ گرتوون.
بەهۆی سووتانی سێ بارهەڵگری پڕ سووتەمەنی لەسەر رێگەی پێنجوێن، شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان سووتا و گیانی لەدەستدا، جگە لە سێ بارهەڵگرەکەش زیانی مادی بە 12 ئۆتۆمبێلی دیکە گەیشت
لە سنووری پارێزگەی هەڵەبجە 36 ناوچەی گەشتیاریی هەن، لە چوار وەرزی ساڵ سەردانیان دەکرێت. بەڵام بەشێک لە گەشتیاران گلەیی لە کەمی خزمەتگوزاری و خراپی رێگەوبان دەکەن.
هەزاران کەس لە سنووری شارەزوور تووشی سکچوون و رشانەوە بوون. ئەیمەنی تەمەن 8 ساڵان یەکێکە لەو تووشبووانە و بەهۆی قورسیی توشبوونەکەی، رەوانەی سلێمانی کرا و لەوێ شەو و رۆژێک خەوێندرا، بەڵام دواتر جارێکی دیکە دۆخی تێکچووەتەوە و براوەتەوە نەخۆشخانە
شەوی رابردوو لە قەزای شارەزوور 1200 کەس بەهۆی ژەهراویبوونەوە روویان لە نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە کرد، بە مەبەستی خۆپارێزی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگ چەند رێنوێنییەک بڵاودەکاتەوە
لە شارەزوور لە ماوەی 24 کاژێر دا زیاتر لە هەزار و 200 کەس تووشی سکچوون و رشانەوە بوون و سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی شارەکەیان کردووە؛ ژمارەکە لە زیادبوونە. هاونیشتمانییان گلەیی لە پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ناوچەکە دەکەن.
لە ماوەی چەند کاژێرێکدا 800 کەس لە تەمەنە جیاوازەکانەوە تووشی سکچوون و رشانەوە بوون و سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئووف بەگیان لە قەزای شارەزوور کرد، ئەمڕۆش لیژنەیەک لە سلێمانییەوە دەچێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی.
10 حیزب، دوو هاوپەیمانێتی و بەربژێرێکی سەربەخۆ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەرانی پارێزگا نوێیەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن. لە سنووری ئەو پارێزگایە ململانێیەکی بەهێز بەتایبەت لەنێوان یەکێتی، پارتی و لایەنە ئیسلامییەکان لەئارادایە
عەزیز و ئیبراهیم، دوو بەڵێندەری دیاری هەڵەبجەن کە نزیکەی 25 ساڵە ئەو کارە دەکەن و، بەردەوام پێویستیان بە فەرمانگە حکومییەکانە؛ بەڵام بۆ هەر پڕۆژەیەک، دەبێت چەندین رۆژ سەردانی سلێمانی بکەن تاوەکو مامەڵەکەیان تەواودەکەن.
مەحموود دانیشتووی گەڕەکی ئازادییە لە ناحیەی سیروان، گلەیی زۆری لە کەمیی خزمەتگوزاریی گەڕەکەکەی هەیە، ئەو داوا دەکات دەنگ بدرێت بە کەسێک گەڕەکەکەیان ئاوەدان بکاتەوە
سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەڵێت: "پێشتر لەلایەن تیمە هونەرییەکانی شارەوانیمان دەرخستە ئامادەکراوە بۆ ئەو پرۆژەیە کە نزیکەی چوار ملیار دیناری دەوێت و ئێستا ئەوەندە پرۆژەی خزموتگوزاریمان زۆرە لەنێو کوچە و کۆلانەکانی هەڵەبجە ئاستی خزمەتگوزاریمان نەگەشتووەتە ئاستێک بتوانین ئاوڕ لەو ئاوەڕۆ سندووقییە بدەینەوە و پارەکەشی زۆرە."
دوو ساڵ لەمەوبەر بە گوژمەی 200 ملیۆن دینار و لە دوو قۆناخدا دەست بە جێبەجێ کردنی رێگەی نێو بازاڕی بیارە کرا. لە قۆناخی یەکەمی، لە ماوەی مانگێکدا بە گوژمەی 20 ملیۆن دینار نزیکەی هەزار مەتری بەردڕێژ کرا
شین و گریانی کەسوکاری ئەو کرێکارەن کە پێشنیوەرۆی رۆژی دووشەممە لە گەڕەکی ئەردەڵانی ناحیەی خورماڵ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لەکاتی بەستنی ستوونی کارەبا گیانی لەدەستدا.
نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی دێرینی خورماڵ، کە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی هەورامانە، دەستیپێکردووە و ژمارەیەک کرێکار و وەستای رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەرد لەسەر شێوازە کۆنەکەی نۆژەنی دەکەنەوە.
لە پارێزگای هەڵەبجە 25 باڵەخانە بۆ کرێنشينان و کەمدەرامەتان دروستکراون، کە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون پێکهاتووە، بڕيار بوو پرۆژەکە لە ماوەی 400 رۆژدا هەموو کارەکانی تەواو ببێت؛ بەڵام دوای سێ جار راوەستان و دەستپێکردنەوە، هێشتا کارەکانی پرۆژەکە تەواو نەکراون
قایمقامی پێنجوێن نامەی دەستلەکارکێشانەوەی رادەستی پارێزگاری سلێمانی کرد. پارێزگاریش نامەکەی ناردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
دوای زياتر لە 20 ساڵ، بڕیارە زەوییەک بە رووبەری یەک دۆنم ببێتە مەيدانی کڕين و فرۆشتنی ئاژەڵان لە هەڵەبجە، ئاژەڵفرۆشان داوا دەکەن خزمەتگوزاری بۆ زەوييەکە دابين بکرێت، بەشێکیشیان گلەییان هەیە.
تيمێکی خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە بۆ دڵنيابوون لە تەندروستیی گوندنشينان سەردانی گوندەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەن و گوندنشینێکیش دەڵێت: ''دوای پشکنینەکان، دڵنیابوومەوە لە تەندروستیم''.
کۆمەڵە خانمێک لە هەڵەبجە پارچە فڕێدراوەکان لە قوماش بەکاردەهێننەوە و توورەکە بە نەخشە و نیگاری جوان دروستدەکەنەوە.
رۆشنا ستار بە تەمەنی 17 ساڵی ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە، 18 منداڵی پێش ئەوەی لەدایکبن گیانیان لەدەستداوە و لەباری چووە. ئێستا دوای 20 ساڵ 19یەمین منداڵی بە تەندروستی لەدایکبووە و ناویان لێناوە ئەنەس
بە گوتنی سياچەمانە و هەڕاڵە پيرەژنانەکەی دەستی، ئەڵاکەرەم بە سواری گوێدرێژێکەوە لە کوێستانەکانی هەورامان گژوگيا بەهارييەکانی هێناوەتە فێستیڤاڵی گيا بەهارييەکان لە خوڕماڵ.
لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا کۆمەڵێک ژن دەبینن کە لەنێو ديمەنی جوانی کوێستانەکانی پێنجوێن، خەريکی کۆکردنەوەی گيا بەهارييەکانن. وەرزی ئەو گژ و گیایانەیە کە جگە لە تامی خۆشیان، بایەخێکی تەندروستیی زۆریان بۆ مرۆڤ هەیە.
کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی گوڵەخانەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، جارێکی دیکە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان چەند پێشمەرگەیەکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە هەردوو بەرەی محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای حاجی مەحموود دروستبوو.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە 36ـەمین ساڵیادی کیمیابارانیدا، پەرلەمانتارێکی عێراق بە رووداوی گوت، سەرۆکوەزیران سەردانەکە ناکات.
جەمیل نەوسودی، کە لەنێو خەڵک و هاوڕێکانیدا بە یەکێک لە دەنگەکانی "سێکوچکەی سیاچەمانە" ناسرابوو، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە سنووری نێوان عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە لەگەڵ ئێران تەلبەند بکات، ئەوەش ناڕەزایی هاونیشتمانییانی لێکەوتووەتەوە و دەڵێن، بەو کارە لە کێڵگەی کشتوکاڵییان دادەبڕێن.
دوای چوار ساڵ لە چاوەڕوانی، هەڵەبجەييەکان دڵخۆشن بە دەستپێکردنی پڕۆژەی پردی توەقووت کە بە "يەکێک لە باشترين پڕۆژەی ستراتيجیی پارێزگاکە"ی دەزانن.
ماليک سەعيدی ياريزان و گوتاربێژ بە رووداوی گوت "من کە دەچمە نێو یاریگە، خەڵک بە مامۆستا بانگم دەکەن، بەڵام دەبێت وەک وەرزشوان لە یاریگەدا بم و یاری بکەم. خەڵک رێز لە کارەکەم دەگرن. من هەموو چوارشەممە و هەینییەک لە یاریگە یاری دەکەم، چەند ساڵە گوتاربێژم و یاریش دەکەم، بانگم بکەن یان نا، هەر دەڕۆم، یاری لە کوێ بوو، مامۆستا مالیک لەوێیە."
لە ئامادەیی بيارەی شەريفەی کچان چيرۆکی جياواز هەيە، لە کۆی 22 مامۆستا تەنها بەڕێوەبەر و ياريدەدەرەکەی دەوام دەکەن، بۆيە بەناچاری و لەسەر داوای بەڕێوەبەرايەتیی پەروەردەی هەڵەبجە، 20 مامۆستا بە نەهاتوو هەژمارکران.
لەماوەی دووهەفتەدا سەتا 90٪ی قوتابخانەکانی سلێمانی کراونەتەوە، لە دەڤەری راپەڕين 15٪ و گەرميانیش 70٪ی قوتابخانەکان کراونەتەوە، رێژەی کەم لە هەڵەبجەیە، بەجۆرێک 20٪ی قوتابخانەکان کراونەتەوە.
ئەو خێزانانەی رۆژئاوای کوردستان 11 ساڵ پێش ئێستا جەنگی نێوخۆ ناچاریکردن بێنە هەرێمی کوردستان، ئێستاش خەریکە بێبازاڕی کۆچێکی دیکەیان بۆ وڵاتی سێیەم پێدەکات.
بەهۆی بایکۆتی دەوام لە قوتابخانەکان لەلایەن مامۆستایانەوە بەشێک لە قوتابییان کاتی بەتاڵیان زۆرە و هەندێکیان لەبری خوێندن خۆیان بە کارکردنەوە سەرقاڵ کردووە و بەشێکی دیکەیان هاوشێوەی مامۆستایان لە خۆپێشاندانەکاندا بەشداردەبن.
گرووپی خۆبەخشی هاوار کە لە ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش پێکهاتوون، بە پاڵپشتیی دەزگەی روانگە پرۆژەیەکیان دەستپێکردووە بۆ سەوزکردنی گوندەکان و پاککردنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رێپێدانی 25 بارهەڵگری نوێ بۆ هاتنە نێو ئەو هێڵە تایبەتییەی دەروازەی شوشمێ، ناڕەزایەتی هەر 55 شۆفێری بارهەڵگرەکەی لێکەوتووەتەوە.
نزیکەی دوو مانگە دەرگەی قوتابخانەکان لە سنووری هەڵەبجە و سلێمانی بەهۆی بایکۆتەوە داخراون. قوتابییان و کەسوکاریان داوای کردنەوەی قوتابخانەکان دەکەن.
زەوییەکە موڵکی دوو برا بووە، سنووری زەوییەکەیان بە دیوار هەڵچنیوە و دراوسێکانیان وا تێگەیاندوون، خەریکی بەروبوومی وەکو تەماتە و بامیەن.
بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەیەکی هەڵەبجە نەشتەرگەریی کردنەوەی کاسەی سەر کرا، نەشتەرگەرییەکە بۆ منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بەناوی ئێلا کراوە و کاژێر و نیوێکی خایاند.
پڕۆژەیەک لە هەڵەبجە پێی دەگوترێت، "پڕۆژەی پارتییەکان"، نزیکەی 13 ساڵە هیچ خزمەتگوزارییەکی پێنەگەیشتووە، خاوەنی خانووەکان دەڵێن، ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییان نییە، هەر کەلوپەلێکیش دەهێننە خانووەکانیان "لێیان دەدزرێت."
منداڵێک بەناوی یوسف هەورامان کە تەمەنی دوو مانگ بوو، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە پێش ئەوەی لە سەیدسادقەوە بگەیێنرێتە سلێمانی، گیانی لەدەستدا، کەسوکاری دەڵێن منداڵەکەیان بەهۆی بایکۆتکردنی کارمەندانی تەندروستیی سەیدسادق و وەرنەگرتنی چارەسەر لەکاتی پێویست، گیانی لەدەستداوە.
هەڵەبجە، ئەو شارەی هەندێکجار بە شاری مزگەوتەکان ناودەبرێت و نزیکەی هەموو مزگەوتەکانیشی بە پارەی خێرخوازان دروستکراون، خێرخوازەکان لە پاڵ ماڵەکانی خوا، کەرتی پەروەردەشیان لەبیرنەکردووە.
شۆفێری زياتر لە 100 پاس چوونەتە دەروازەی باشماخ بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن، بەڵام دوای نزیکەی پێنج رۆژ مانەوە، هێشتا هەر چاوەڕێن و باس لەوە دەکەن کە زیانیان پێگەیشتووە
يەکەمين کێلگەی کشتووکاڵی و گەشتیاری یاخود گەشتوکاڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە کراوەتەوە و خەڵک لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە سەردانی دەکەن.
سەنتەری پەروەردەی پێشوەخت لە هەڵەبجە 16 ساڵە راهێنان بە منداڵانی نڤیشكان و ئۆتيزم دەکات. بۆ هەموو ئەو منداڵانەی لەو سەنتەرە راهێنان دەکەن، تەنیا پێنج راهێنەر هەن. لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەنیا دوو سەنتەری تایبەت هەن کە هەردووکیان لەلایەن خێرخوازانەوە دروستکراون.
پارکی گشتیی سەیدسادق کە 10 ساڵە دروستکراوە، ئێستا وێران بووە و هیچ خزمەتگوزاریێکی تێدا نەماوە، کۆمەڵێک گەنجی قەزاکە کەمپەینێکیان راگەیاندووە بۆ نۆژەنکردنەوەی پارکەکە. ئێستاش پارکەکە بەديزايینێکی نوێ نۆژەن دەکرێتەوە و بڕیارە لە سێ مانگی ديکەدا کارەکانی تەواو بن و بەڕووی هاونیشتمانییانی قەزاکەدا بکرێتەوە.
"زۆربەی هاوڕێکانم نە دامەزراون نە کاریان دەستکەوتووە." ئەوە قسەی دەرچوویێکی زانکۆیە لە سلێمانی کە دانیشتووی هەڵەبجەیە. ئەو دەرچووەی زانکۆ تەنیا نییە، بەڵکو زۆربەی ئەو خوێندکارانەی دانیشتووی هەڵەبجەن و زانکۆ تەواو دەکەن، بۆ دەستکەوتنی کار، ناچارن شارەکەیان جێبهێڵن.
ئەو کەسانەی چوونەتە خورماڵ، ئاگاداری بڕیارەکە نین. بەسەر دیواریشدا بێت هەر دەچنە ژوورەوە. ژمارەیەک گەشتیار لە سلێمانييەوە سەردانی مزگەوتەکەیان کردووە، بەڵام دەرگا بۆ ئەوانیش نەکرایەوە.
ئيکرام مستەفا، خەڵکی تەوێڵەيە و دانيشتووی هەڵەبجەيە، 30 ساڵە وەستا و فرۆشیاری کڵاشە، بەڵام لە دووکانەکەی ئەوەی بازاڕی باشە، کڵاشی هاوردەیە، نەک ئەو کڵاشەی لێرە بە دەستی خەڵکی خۆماڵی چندراوە. ژووری بازرگانیی هەڵەبجە دەڵێت، ٪95ـی کەلوپەل و بەرهەمی دەستکردی ناوچە گەشتياریيەکان هاوردەن.
غازی مستەفای تەمەن 50 ساڵ، لە گوندێکی سنووری هەڵەبجە ئاژەڵدار بوو، دوای پێنج رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمەکەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە؛ کەسوکاری بە شیوەن و گریان پێشوازییان لە تەرمەکەی کرد
بوشرا قوتابيیەکی سەرکەوتووی 12ی ئامادەییە و لە ماڵێکی زۆر سادە و لە خێزانێکی کەمدەرامەت توانیی کۆنمرەی 95.6 لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی زانستی بەدەستبهێنێت
ژين و ژيا دوانەن و تەمەنیان 18 ساڵە، ئەمساڵ هەردووکیان بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەییان کردووە؛ ژین کۆنمرەی 91.7 و ژیا کۆنمرەی 90ی بەدەستهێناوە، هەردووکیشیان پێکەوە لە قوتابخانەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان قوتابی بوون
دەروازەی سنووریی شووشمێ لە تەوێڵە بەڕووی هاونيشتمانياندا کرايەوە. رووبابە ئەحمەدی خەڵکی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و 12 رۆژ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە هەرێمی کوردستان بووە، ئەمڕۆ يەکەم کەس بوو لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە گەڕايەوە رۆژهەڵاتی کوردستان
لە زەوييە کشتوکاڵییەکانی پێنجوێن رۆژانە سەدان کرێکار هەلی کاریان دەستدەکەوێت. محەممەد ئاوارەی تەمەن 66 ساڵ خەڵکی مەريوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و باوکی 10 منداڵە، پێنج ساڵە بۆ کارکردن دەچێتە پێنجوێن و رۆژانە 11 کاژێر لە بەرامبەر پێدانی 30 هەزار دینار کار دەکات.
لاوی، مێرمنداڵێکی تەمەن 11 ساڵانە و خەڵکی شارۆچکەی تەوێڵەیە لە پارێزگای هەڵەبجە. لە تەمەنی پێنج مانگییەوە تووشی نەخۆشییەک بووە، بەڵام لە مانگی شوباتی ساڵی 2021دا پزیشکەکانی ناچاربوون بڕیار بدەن بەوەی قاچەکانی ببڕنەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە تەنیا لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2023، 26 قاچی دەستکرد لە پارێزگای هەڵەبجە دروستکراون.