جێگری سەرۆکی پارتی دەڤا: تۆمەتبارکردنی دەم پارتی بە تیرۆر کۆتایی دێت
یاریدەدەری پارتی دەڤا دەڵێت، لەمەودوا بۆ پارتە سیاسییە کوردی و تورکییانەی لەسەر ئاستی تورکیا سیاسەت دەکەن جۆرێک لە هەمەڕەنگی دێتە کایەوە و و سیاسەتی تورکیا ئازادتر دەبێت لە پێشوو. لەبارەی پێناسەکردنی ناسنامەکانیش لە تورکیا دەڵێت، "ئێمە لەو باوەڕە داین ئەو پێناسەیەی ئێستا هەیە بۆ هەڵگرانی ناسنامەی تورکیا، دەبێت گۆڕانی بەسەر دا بێت."