رووداو لەنێو ماڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ 'دوایین چانسی ئاشتی'
لە باکووری کوردستان، سەرەڕای سەختیی ژیان و قورسیی ئاستەنگەکان، هێشتا هیوایەک بۆ ئاشتی لەگەڵ تورکیا بوونی هەیە. پاش 26 ساڵ لە زیندانیکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی دەستیپێکردووە. رووداو لە ئامەدەوە تاوەکو عەمارا، زێدی لەدایکبوونی ئۆجەلان، چیرۆکی ئەم هەوڵە نوێیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕێکی چەندین دەیە دەگێڕێتەوە.