بەڕێوەبەری کشتوکاڵیی تەقتەق: بەهۆی لافاوەوە نزیکەی ملیۆنێک ماسی لەنێوچوون
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق رادەگەیەنێت بەهۆی لافاوی چەند رۆژی رابردوو، نزیکەی ملیۆنێک ماسی و 200 حەوزی ماسی لە نێوچوون، هەروەها زیان بە سەدان دۆنم زەوی و هەزاران دار گەیشتووە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەقتەق رادەگەیەنێت بەهۆی لافاوی چەند رۆژی رابردوو، نزیکەی ملیۆنێک ماسی و 200 حەوزی ماسی لە نێوچوون، هەروەها زیان بە سەدان دۆنم زەوی و هەزاران دار گەیشتووە.
نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە واشنتن، سینەم محەممەد رایگەیاند کە سیستمی ناوەندی لە سووریا سەرناکەوێت و دەبێتە هۆی شەڕی نێوخۆیی.
کۆنسووڵی فەخریی سریلانکا لە عێراق رایگەیاند، کە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا هەرێمی کوردستان و سریلانکا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ سوودوەرگرتن لە تواناکانی سریلانکا لە کەرتی گەشتیاری و پیشەسازیدا واژۆ دەکەن و دەڵێت، ئێستا 1200 هاووڵاتیی سریلانکا لە هەرێمی کوردستانن.
بەرپرسێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ نامەیەکی نووسراوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە وان نەگەیشتووە و دەڵێت، گفتوگۆی ناراستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا هەن، بەڵام ئەوان دەخوازن گفتوگۆی راستەوخۆ هەبێت.
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای دەکات، لە 5 شەڵتەری هەرێمی کوردستان 97 ژن هەن، کە رووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە و دەڵێت، لە ماوەی ساڵێکدا 278 دۆسیە لە هەولێر تۆمارکراون، کە بەشێکیان بیانین.
سەرکردەیەکی دەستەی گشتی رەوتی حیکمە ئاشکرای دەکات، لە کۆتایی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا ڤیتۆ لەسەر دووبارە بەربژێرکردنەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو هەبووە، بەڵام ئێستا ڤیتۆیەکە هەڵگیراوە و چانسی زیاتربووە و گوتیشی، "تائێستا سوودانی و مالیکی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێرکردووە."
لە کۆڵانێکی تەسکی نزیک شەقامی رۆستاڤیلی تبلیسی، خانوویەکی یەک ژووری کۆن، تابلۆیەکی بچووکی لێدراوە و بە کوردی لەسەری نووسراوە (کۆمەڵەی رووناهی)، کە کۆمەڵەی کوردانی جۆرجیایە، خانووەکە لە ژوورێک و چێشتخانەیەکی بچووک پێکدێت، کار لەسەر 20 هەزار کورد لەو وڵاتە دەکات، زۆربەیان ئێزدین، ژمارەیەکیشیان ئایینەکەیان گۆڕیوە و بوونەتە کریستیان.
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری تۆڕی سیاسی و زانیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئەمریکا رایگەیاند، جێنشینی سعودیە بە کۆمەڵێک داواکارییەوە دێتە واشنتن، لەوانەش کڕینی فڕۆکەی F35، پرۆگرامێکی سڤیلی ئەتۆمی و وەبەرهێنانی گەورە لە ژیریی دەستکرد. دەشڵێت، تاوەکو دڵنیا نەبین لە دوورکەوتنەوەی سعودیە لە چین، نابێت فڕۆکەی F35ی پێبدەین
بەریتانیا رێوشوێنەکانی بەرامبەر پەناخوازان تووندتر کردوون و مافی مانەوەی هەمیشەیی قورستر دەکات، نیازیشی هەیە بەشێکی پەناخوازان بنێرێتەوە. کۆمەڵەی کوردی لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، ''سەرەڕای تووندکردنی رێکارەکان، چوونی کۆچبەران و داوای مافی پەناخوازی لەو شانشینە بەردەوامە.''
رێکخراوێکی تایبەت بە مافە دیجیتاڵییەکان هۆشداری دەدات لەوەی، "ئازادیی ئینتەرنێت بەردەوام رووی لە پاشەکشەیە و زانیاریی عێراقییەکانیش لەسەر ئینتەرنێت پارێزراو نین."
راوێژکارێکی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەدووری نابینێت ئەمریکا هێرش بۆ سەر ڤەنزوێلا بکات و گۆڕینی دەسەڵاتی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە بە بەرژەوەندییەکی ستراتیژی ئەمریکا دەزانێت و دەڵێت، ئەگەر شەڕ رووبدات بە بڕوای من لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا دەبێت، شەڕەکە کورتخایەن دەبێت و لە ماوەیەکی کورتدا مادۆرۆ دووردەخرێتەوە.
گەنجێکی زاخۆیی پلاتفۆرمێکی بەناوی وەرگێڕان داناوە، کە دەتوانێت وەرگێڕان لە کوردییەوە بۆ 250 زمان و بە پێچەوانەشەوە بکات و دەڵێت، بە رێژەی 80 بۆ 90% بەشێوەیەکی دروست وەرگێڕان دەکات و لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ زیادکردنی داتا بۆ ئەوەی ئاستەکەی بگاتە 100% ، بۆ ئەمەش ژیریy دەستکردی لە دروستکردنیدا بەکارهێناوە.
ئەندامێکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا و کاندیدی سەربەخۆ رایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچن، هەڵگری "کەموکوڕییەکی بنچینەیی قووڵن" و ناگەنە ئاستی داخوازی و هیواکانی گەلی سووریا.
ئەندامێکی مەسەدە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا بە پرۆسەیەکی ناتەواو وەسف دەکات، کە ناگاتە ئاستی داواکارییەکانی گەلی سووریا و گوتی، ئەم هەڵبژاردنە بەهۆی بارودۆخی ئێستای وڵاتەوە ناتوانێت وەڵامدەرەوەی قەیرانی سیاسی بێت
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئاشکرای دەکات، ماوەیەکە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هەوڵی تێکدانی ئارامیی ئەو دوو گەڕەکە کوردییە دەدەن و 30 خاڵی سەربازییان داناوە. دەشڵێت، رێککەوتنەکانی ئادار و نیسان بە تەواوی پێشێلکراون.
سکرتێری کۆمەڵەی رۆشنبیریی کوردی لە ژاپۆن رایگەیاند، دوو ساڵە رەگەزپەرستی دژی کورد لە ژاپۆن زیادیکردووە، بەتایبەت دوای یاسای نوێی پەنابەری لەو وڵاتە، کە بە شێوەیەکی تایبەت کوردی کردووەتە ئامانج
بەسام ئیسحاق، ئەندامی نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتن رایگەیاند، سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ ئەمریکا هیچ لە دۆخی نێوخۆی سووریا ناگۆڕێت و نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی دۆخی ئەمنی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سوپای سووریا سوپایەکی یەک رەنگە و خەڵک متمانەی پێ نییە، بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانیش لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەحمەد شەرعدا نین، هەر بۆیەش دیمەشق نەیتوانیوە پابەندی رێککەوتنی 10 ئادار لەگەڵ هەسەدە ببێت.
شهنگه عوسمان، لێپرسراوی هۆبهی بیناسازی له بهڕێوهبهرایهتیی پهروهردهی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە سنوورەکەیاندا نزیکەی 30 قوتابخانە مەترسیی رووخانیان لەسەرە و پێویستیان بە دروستکردنەوە هەیە، هاوکات بۆ کۆتاییهێنان بە سیستمی دوو دەوامی، پێویستییەکی زۆریان بە قوتابخانەی نوێ هەیە.
بەربژێرێکی کورد بۆ هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە شاری دویسبۆرگی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالنی ئەڵمانیا دەڵێ، کێشەی کورد لەو شارە بەربەستی زمان و دۆزینەوەی شوێنە بۆ منداڵەکانیان و داوا لە رەوەندی کوردی دەکات هەموویان بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بدەن و دەڵێت، کورد پێویستی بە نوێنەرایەتی هەیە.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامار و پلانی ستراتیژیی وەزارەتەکەی بۆ پەرەپێدانی سامانی ئاژەڵ ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان لە بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک و هێلکەدا نەوەک تەنیا گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی، بەڵکو بەرهەمی زیاد لە پێویستیی ناوخۆ هەناردەی بازاڕەکانی عێراق دەکات و پلانیش هەیە بۆ هەناردەکردن بۆ وڵاتانی کەنداو. هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کاری لەپێشینەیان گەیاندنی بەرهەمی گۆشتی سوور و شیرەمەنییەکانە بە هەمان ئاست.
سەرۆکی لقی دووەمی سەندیکای مامۆستایانی پەروەردە و زانست لە ئامەد رایگەیاند، کە ئامەد پێویستی بە 7 تا 8 هەزار مامۆستای نوێ هەیە و ئەم ساڵ 470 هەزار قوتابی و 25 هەزار مامۆستا روو لە قوتابخانەکان دەکەن و گووتی، لە ئامەد نزیکەی 16 هەزار پۆلی خوێندن هەن، بەڵام بە گوێرەی ژمارەی دانیشتووانی ئامەد و ستانداردە جیهانییەکان، ئەم ژمارەیە کەمە.
خاچی سووری نێودەوڵەتی ئامارێکی نوێ لەبارەی کەسانی بێسەروشوێن لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، هەرچەندە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 هەزار خێزان دۆسیەی ونبوونی کەسوکاریان لای ئەوان تۆمار کردووە، بەڵام ژمارەی راستەقینەی بێسەروشوێنان بە سەدان هەزار کەس مەزەندە دەکرێت، کە مێژووەکەیان بۆ شەڕی عێراق - ئێران و ساڵانی هەشتاکان دەگەڕێتەوە
لە کاتێکدا گرژییە سیاسی و سەربازییەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا زیاد دەکەن، شێخ ئەکرەم مەحشوش، یەکێک لە شێخەکانی عەشیرەتی جبوور، حکومەتی دیمەشق بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا لاوازە و عەشیرەتەکان وەک "بیانوو" بۆ شکستەکانی بەکاردەهێنێت. جەختیش دەکاتەوە، چارەسەر لە داڕشتنی دەستوورێکی نوێ و سیستمێکی لامەرکەزی دایە بۆ هەموو سووریا
راوێژکارێکی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین شکستخواردوو بوو، 2 لە 10ی پێدەدەم
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ئەو هەواڵانەی رەتکردنەوە کە گوایە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر گەڕەکەکانی حەلەب؛ ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رێککەوتنی 10ی ئادار پێشێل دەکات و هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی سوپا.
یەکێک لە کەسایەتییەکانی دروزی سوەیدا راگەیاند، هیچ نوێنەرێکیان بەشداری لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئوردن ناکات. دەشڵێت، وڵاتانی گەرەنتیکار بۆ دۆخی سوەیدا، لەوانەش ئەمریکا، پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی ئاشکرای دەکات، شاندی دەم پارتی 8 یان 9ی ئەم مانگە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ سەرۆکی مەهەپە و جەهەپە کۆدەبێتەوە، سەردانی ئیمراڵیش دەکات و دەڵێت، گەریلاکان تەنیا چەکەکانیان دادەنێن و ناگەڕێنەوە تورکیا تاوەکو ئەو کاتەی یاساکان دەگۆڕدرێن
ئەندامێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات - مەسەدە لە نوێنەرایەتی واشنتن، بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی تێکەڵکردنی چەکدارانی بیانی بۆ نێو سوپای سووریا بە "هەژەند" وەسف دەکات و دەڵێت، ئەو چەکدارانە وەکو گرووپ تێکەڵ بە سوپا دەکرێن و ئەوان لەگەڵ ئەو بڕیارە نین.
هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان سەفقان ئۆرکێش بەرهەمێکی تازە بە ناوی "ئێمە دەگەڕێینەوە" بڵاودەکاتەوە.
ئەندامێکی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە دەڵێت، شاندی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی هادی عامری دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدات.
پەرلەمانتارێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) رایگەیاند، هیوادارن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە ماوەیەکی کورتدا چەکەکان دابنێت، دواتر لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر دەکرێن
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) ئاشکرای کرد، لە ماوەی هەفتەیەکدا لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان شاندی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق پێکدەهێنن و دەڵێت، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چەکدانانی پەکەکە کاریگەریی گەورە لەسەر رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات
بەرپرسی ناوەندی لێکوڵینەوەی راوەست لە تورکیا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا لە ماوەی داهاتوودا چەندین هەنگاوی کردەیی بۆ پرۆسەی ئاشتی دەنێت. دەشڵێت، رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ماوەی داهاتوودا زیاتر دەبێت بۆ ئیدارەدانی رێککەوتنی تورکیا و پەکەکە.
سەرکردەی حزبێکی سووریایی رایگەیاند، سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ فەرەنسا کرانەیەوەکی گەورەی سووریایە بەڕووی جیهان و دەڵێت "فەرەنسا ژێرخانێکی بەهێزی لە سووریا هەیە و دەتوانێت رۆڵێکی گەورە ببینێت"، رەتیشی دەکاتەوە "سووریا بە هەمان عەقڵییەتی پێشوو بەڕێوەبچێت".
مامۆستایەکی زانکۆی ئیۆوای ئەمریکا دەڵێت، پێویستە فێربوون تێکەڵ بە تەکنەلۆژیا بکرێت و لە رێگەی پرۆژەوە خوێندکار فێربکرێت، کاتی ئەوە نەماوە خوێندکار تەنیا لە رێگەی لەبەرکردنەوە فێربکرێت، بەڵکو دەبێت فێربکرێت چۆن بیربکاتەوە و بیرۆکەکانی دابڕێژێت.
سەرۆکی رێکخراوی هاوکاری و رۆژنامەڤانی AHJ رایگەیاند، ژنانی رۆژنامەڤان دەتوانن لە هەرێمی کوردستان ئازادانە کار بکەن، بەڵام ئاڵنگارییەکانی بەردەم ژنان لە عێراق زۆرن و بەهۆی یاسای جەعفەرییەوە مافەکانی ژنان لە عێراق پاشەکشە دەکەن. دەشڵێت، ژیریی دەستکرد کاری ژنانی رۆژنامەڤان قورستر دەکات
مانگی شەش کۆنفڕانسی عەرەبی، کە هاوشێوەی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کوردییە، لە سووریا دەکرێت. ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاریش دەڵێت، هەوڵدەدەن وەکو کۆنفڕانسی کوردی هەموو هێزە جیاوازە عەرەبییەکان بەشداری تێدا بکەن.
دیزاینەرێکی کورد ئاماژە بە گۆڕانکارییەکان لە جلوبەرگی کوردیدا دەکات و دەڵێت، شارنشینی و تێکەڵاوبوون و شەڕ، کاریگەری زۆری لەسەر شێوازی جلوبەرگ هەیە، بەڵام کورد پێویستە بە شێوازی جیاواز جلوبەرگیان بپارێزن.
سەرۆکی دامەزراوەی زمانی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاشکرای دەکات، 40 هەزار مامۆستا لە باکوور و رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، واتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا هەن، کە 20 هەزاریان کوردن، "زمانی دایکیش یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی دانوستانی نێوان قامشلۆ و دیمەشق دەبێت."
بەرپرسی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەكهەڵوێستیی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، رەشنووسی کۆنفرانسەکە لە 25 خاڵ پێکدێت و ئەندامان دوای گفتوگۆ دەنگی لەسەر دەدەن، هەروەها گوتاری پارچەکانی دیکەی کوردستان دەخوێندرێنەوە
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئێزدییان رایگەیاند، 6 کچە رفێندراوی کوردی ئێزدی لە تورکیا دۆزرانەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی تورکیا دەکەن بۆ هێنانەوەیان. هەروەها ئاشکرای دەکات، ژمارەیەکی زۆر لە رفێندراوەکان لە کەمپی هۆل هەن، کە ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن
ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکاریی کۆنفرانسی نەتەوەیی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای دەکات؛ ئامادەکاری گەورە بۆ کۆنفرانسەکە کراوە و سەتان کەس بەشدار دەبن.
دیپلۆماتكارێکی پێشووی رووسیا ئاشکرای دەکات، هیچ گەرەنتییەک نییە بۆئەوەی شەڕی ئۆکراینا کۆتایی بێت. دەشڵێت، ئاگربەست کاتی پێویستە، چونکە شەڕ لە سنوورێکی هەزار کیلۆمەتریدایە. رەتیشی دەکاتەوە سیاسەتیان بەرامبەر ئێران گۆڕابێت
لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەرزترین پلەی گەرما لە جیهان تۆمارکراون، مامۆستایەکی زانکۆی شارەزای کەشوهەوا دەڵێت، کاریگەریی گەرمبوونی زەوی بەسەر هەرێمی کوردستانیشەوە هەیە.
مامۆستایەکی زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە، ئاشکرای دەکات هۆکاری پیسبوونی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، سووتانی سووتەمەنییە بە رێژەیەکی زۆر. دەشڵێت "ژمارەی ئۆتۆمبێل زۆر زیاترە لە ستانداردی نێودەوڵەتی."
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی رێگەگرتن لە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بە دەیان کارگە لە دهۆک داخراون و سەتان کرێکاریش بێکار ماون و دەڵێت، شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا نزیکن لە رێککەوتن و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بازرگانانی هەرێمی کوردستان هەواڵی خۆش ببیستن.
ئەو راوێژکارە سیاسییەی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە ترەمپ سیاسەتی هێز لە ناوچەکە جێبەجێ دەکات و دەڵێت، "دەبێت ئەمریکا سەرۆکێکی بەهێزی هەبێت و بە جیهان بڵێت کە ئەمریکا چی دیکە شێرەبەفرینەکە نییە و بەهێزەوە لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان قسە بکات، ئەگەر دژبەرەکانی ئەمریکا ئاشتییان دەوێت، ئەوا ئەمریکاش ئاشتی دەوێت".
رەمۆ دەڵێت، شاندەکەیان سەردانی دیمەشق، حەلەب، سوەیدای کردووە و لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا، دروز، عەلەوی، کریستیانەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە مافی کوردانی ئێزدی کردووە، "هەروەها شاندەکەمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانیش لە دیمەشق کۆبووەوە، نوێنەرانی وڵاتان پشتگیرییان لە داخوازییەکانی ئێمە کرد".
بەرپرسێکی سریانی لە سووریا رایگەیاند، دەسەڵاتی نوێی سووریا لە قسەکانیان ئاماژە بە سیستمێکی ناوەندی دەکەن، بەڵام رەفتارەکانیان لە سەر زەوی و بەتایبەت بۆ یەکخستنی سوپای وڵات پێچەوانەن و ئاماژە بە سیستمێکی ناناوەندی دەکەن، داواش لە کورد دەکات کە دەست بە گفتوگۆی قوڵ بکەن بۆ یەکڕیزی.
ئۆڵمپیادی IJSO ئۆڵمپیادێکی جیهانییە بۆ تاقیکردنەوەی توانای زانستی لاوان، تاقیکردنەوەیەکی زانستی نێودەوڵەتییە لە هەرسێ زانستی فیزیا، کیمیا و بایۆلۆژی، ئەم ساڵ لە وڵاتی رۆمانیا بەڕێوەچوو، تێیدا قوتابییان لە 54 وڵات بەشداربوون، لە هەرێمی کوردستان و عێراق 6 قوتابی بەشداربوون.
عیسا ئیبراهیم: قسەی جوانتر لەوانەی دەستەی تەحریر شام لە رژێمی پێشوومان بیستبوو، بەڵام کردارەکان جیاواز بوون
لە نووسراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دا کە 5ـی ئەم مانگە ئاراستەی وەزارەتەکانی پلاندانان، دارایی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بانکی ناوەندی و پارێزگای نەینەوای کردووە، داوا دەکات پارچە زەوی و قەرزی خانووبەرە بە فەرمانبەرانی کوردی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە بدرێت بەشێوەیەک کە نەبێتە هۆی گۆڕانی دیموگرافی.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی بودجە بۆ دروستکردنی پەرستگەیەک بۆ کوردانی ئێزدی و مۆنیۆمێنتێکی تایبەت بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لە ئەڵمانیا دەردەبڕێت
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانەکانی دهۆک رایگەیاند، ئەم ساڵ 10 جار ئاگر لە دارستانەکانی دهۆک کەوتووەتەوە. دەشڵێت، ئاگرەکانی ئەمساڵ جیاوازن و کۆنترۆڵکردنیان سەختترە
بەڕێوەبەری دارستان و پاوانەکانی دهۆک رایگەیاند، ئەمساڵ 10 جار ئاگر لە دارستانەکانی دهۆک کەوتووەتەوە. دەشڵێت، ئاگرەکانی ئەمساڵ جیاوازن و کۆنترۆڵکردنیان سەختترە.
بەرێوەبەری دارستان و پاوانەکانی دهۆک رایگەیاند، ئەمساڵ 10 جار ئاگر لە دارستانەکانی دهۆک کەوتووەتەوە. دەشڵێت، ئاگرەکانی ئەمساڵ جیاوازن و کۆنترۆڵکردنیان سەختترە.
نووسەرێکی کورد لە فەرهەنگێکدا باس لە پەیوەندیی نێوان زمانی کوردی و زمانی سۆمەرییەکان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، کە سۆمەرییەکان کوردبوونە، زمانی سۆمەری لە کوردی نزیکە، هەروەها دەڵێت، عوسمانییەکان زۆر هەوڵیاندا کە بەرواردی بکەن لەگەڵ زمانی تورکی
سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیژی بۆ شنگال دەدات و راوێژکارێکیشی دەڵێت، لەم رۆژانەدا قەرەبووکردنەوەی 14 هەزار خێزانی شنگال دەستپێدەکات
پسپۆڕێکی گۆڕانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین روو لە باکووری کوردستان دەکات و بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، هەفتەی داهاتووش پلەی گەرما لە رۆژهەڵاتی کوردستان دادەبەزێت و بەفر لە نزیک دەریاچەی ورمێ دەبارێت
سەرۆکی کۆمیسیۆنی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر رایگەیاند، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر بەردەوامە و لە مانگی ئاداری داهاتوو، شەقامی سەرەکیی قەڵا تەواو دەبێت. داوا دەکات کە رێگەیان پێبدرێت هەندێ شوێن بە کەرتی تایبەت و وەربەرهێنان بدرێت و بۆ چوونەژوورەوەش پارەیەکی کەم لە سەردانکاران وەربگیرێت.
شاندێکی کوردانی ئێزدی بە سەرۆکایەتی میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە. ئەندامێکی شاندەکەش دەڵێت، ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رزگارکردنی رفێندراوان کرا.