میدیای فەرمیی رووسیا: بەشار ئەسەد لە مۆسکۆیە
میدیای فەرمیی رووسیا دەڵێت، بەشار ئەسەد و خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ.
میدیای فەرمیی رووسیا دەڵێت، بەشار ئەسەد و خێزانەکەی گەیشتوونەتە مۆسکۆ.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بهبايهخێكى زۆرهوه چاودێريی پێشهاتەکان دەکەین". دەشڵێت، "ههموو ململانێيهک كه دۆخى ناوچهكه ئاڵۆز بكات، رهتدهكهينهوه".
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سوودانی رایگەیاندووە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان "مسۆگەرە"، بەڵام هەندێکجار بەهۆی کێشەی هونەرییەوە دوادەکەوێت.
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆک لە ئیستەنبووڵ بە چەقۆ کوژرا. ئامۆزایەکی دەڵێت، بە 12 کەسەوە لێیان داوە و بە "چەقۆ" لە دڵی دراوە.
پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە ئەمڕۆوە سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگەکانی فرۆشتنى ئۆتۆمبێل کار دەکەن و لە ترافیكەکان کەلوپەل دەفرۆشن، دەستگیر دەکرێن.
پێنج گەنجی کورد کە ویستوویانە بچنە ئەوروپا، لە لیبیا دەستگیرکران. یەکێک لە گەنجەکان ئازادکراوە، بەڵام هێشتا لە تەرابلووسی پایتەختی لیبیایە و نەگەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان. باوکی گەنجێکی دەستگیرکراویش دەڵێت، "داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکارمان بن لە ئازادکردنیان."
مەسعود حەیدەر لەبارەی وەرگرتنەوەی دەسەڵاتەکانی وەکو بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، "پابەندی یاساین".
تەندروستیی غەززە دەڵێت، لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا، لانیکەم 240 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 650 کەسیش بریندار بوون. ئیسرائیلیش دەڵێت، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تاوەکو دەگەنە ئامانج کە کۆتاییهاتنە بە فەرمانڕەوایی حەماس.
دوای 46 رۆژ لە جەنگی بەردەوام، دواجار ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەستێکی چوار رۆژە گەیشتنە رێککەوتن. ئەو رێککەوتنە بە نێوەندگیریی قەتەر و ئەمریکا کرا. نەتەنیاهوو دەڵێت، دوای ئاگربەست بەردەوام دەبن لە شەڕ تاوەکو دەگەنە ئامانجەکانیان.
سەربازانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە و تانک و زرێپۆشەکانیان گەمارۆی کۆمەڵگە پزیشکییەکەیان داوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت، لەژێر هەڕەشەکانی ئیسرائیل، بەتەواوی چۆڵیان کردووە.
لە گەرمەی شایی و هەڵپەڕکێی زەماوەندی بووک و زاواکەی حەمدانیەدا، بووە هاوار، شین و گریان. شایی بووک و زاوا پرسەی بە کۆمەڵی بەدوادا هات و بەشی زۆری کۆڵانەکانی حەمدانیە پرسەیان تێدایە. چەند رۆژێکە هەمووان دەیانەوێ هەواڵی بووک و زاواکە بزانن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر لە مەغریب روویدا و لانیکەم تاوەکو ئێستا 820 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەمەودوا مامۆستایان ناچار ناکرێن تاوەکو کۆتایی دەوام لە قوتابخانە بمێننەوە، هەرکاتێک وانەکانیان تەواو بوو، دەتوانن قوتابخانە جێبهێڵن.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر داوای پارێزگارەکان و سەرۆکی ئیدارە سەربەخۆکان، مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین دراوەتە بەنزینخانەکان. ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتەکە پێشتر ئەو مۆڵەتەی بە کۆمپانیاکان دابوو.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەمەبەستی رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین، رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دەدەن.
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییەکانی لە یاسای بودجە جێبەجێ کردووە و چاوەڕێن بەغداش پابەندییەکانی جێبەجێ بکات. لەبارەی دابەشکردنی مووچەیش دەڵێت، لەمەودوا دەبێت ئەو پرسیارە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت نەک هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی دراوە لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە کفری؛ لە دیارترینیان دابینکردنی 300 ملیۆن دینارە بۆ نۆژەنکردنەوەی 13 قوتابخانە لە سنوورەکە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون کە ژنێکی تەمەن 45 ساڵە، لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵێکی کۆچی نایاسایی پووچەڵ کردووەتەوە و ئاشکرای دەکات کە 18 کەسی بیانی دەستگیر کردووە کە لەنێویاندا "گەورە تیرۆریستێک" هەیە.
بەلەمێکی کۆچبەران بە 26 سەرنشینەوە لەنێوان جەزائیر و ئیسپانیا ژێرئاوکەوت کە 18یان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا تەرمی حەوت کەسیان دۆزراونەتەوە کە چوار کەسیان کوردن.
لە رێگەی کەلار - کفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەیش بریندارە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، کامێرای تیژڕۆیی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ لە هەموو رێگە سەرەکییەکانی سنووری پارێزگاکەدا دادەنرێت. دەشڵێت، "هیوادارین لە زووترین کاتدا" کامێراکان دابنرێن.
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنەکە رایگەیاندووە کە ناتوانن هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان لە یەککاتدا بکەن.
دوو ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی دانەوێڵەی عێراق رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 500 هەزار تۆنم گەنمی جووتیارانیان وەرگرتووە و بەنیازن ئەمساڵ بڕەکەی بەرزبکەنەوە بۆ 4 ملیۆن تۆن. دەشڵێت، 375 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن و ئەگەر پێویست بکات، گەنمی زیاتریش وەردەگرن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستکاریکردن و گۆڕانکاری لە ماددەکانی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە لایەن چەند ئەندامێکی لیژنەکەوە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبووڵ ناکەین."
نووسراوێک بە واژۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوبووەتەوە و دەڵێت: بڕیاری داوە بە بەردەوامبوونی حەوت کەس وەکو ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و دوو ئەندامی نوێیشی بۆ کۆمیسیۆنەکە دەستنیشان کردووە.