قسە بکە، تا بتبینم
کەسایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرمایەیەکی گەورەیە بۆ حیزبەکەی، ئەمە نە ستایشە و نە پێداهەڵدان، بەڵکو دەربڕینی راستییەکە و هیچی دیکە، تەنانەت کاریزمای ئەم کەسایەتییە سنووری حیزبەکەی خۆیشی تێپەڕاندووە و قبووڵکردنێکی فراوانی هەیە لای ئەوانی دیکەش لە دەرەوەی پارتی.