ڤیدیۆ؛ بارسێلۆنا لە مانچێستەر سیتیی بردەوە

دوێنێ کاژێر 08:25
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییدا بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەدەستهێنا.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەمریکا، هەردوو یانە رووبەڕووی یەکبوونەوە و بارسێلۆنا بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە.
 
لە سەرەتای یارییەکەدا هەردوو تیپ چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام گۆڵکردن تاوەکو خولەکی 24 دواکەوت، کاتێک پاو ڤیکتۆر بارسێلۆنای پێشخست.
 
لە خولەکی 39 نیکۆ ئۆرێیلی ئەنجامەکەی بۆ مانچێستەر سیتی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم و لە کاتی زیادکراودا، پابلۆ تۆرێ بارسێلۆنای کردە خاوەنی دوو گۆڵ و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندیی بلاوگرانا تەواو بوو.
 
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، یانەی مانچێستەر سیتی چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی بارسێلۆنا، لە خولەکی 60 جاک گرێلیش بەلێدانێکی بەهێز ئەنجامەکەی بۆ یانە ئینگلیزییەکە یەکسانکردەوە.
 
یارییەکە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتاییهات، هەردوو تیپ روویانکردە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، بارسێلۆنا 4-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە مانچێستەر سیتی بردەوە.
 
یاریی داهاتووی بارسێلۆنا بەرەبەیانی رۆژی 4ـی8 بەرامبەر ریال مەدرید دەبێت و مانچێستەر سیتی بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات.


 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە