کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارگێڕیی یانەی کەرکووک

کارگێڕیی یانەی کەرکووک

وەرزش

کەرکووک لە سێ مانگدا هەڵبژاردن دەکات و دەگەڕێتەوە خولی پلە سێ

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

رووداو دیجیتاڵ


یانەی کەرکووک بەداواکردنی ملیارێک و 250 ملیۆن دینار، کار بۆ دروستکردنی پێنج تیپی جیاواز دەکات و دەیەوێت تیپی تۆپی پێی یانەکە، بگەیەنێتە خولەکانی پێشەوەی عێراق، پاشئەوەی دەستەیەکی نوێی کاتی بۆ یانەکە دەستنیشانکرا.


نووسراوێکی عەقیل مفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق، کە دوێنێ یەکشەممە واژۆ کراوە، دەستنیشانکردووە کە لیژنەیەکی نوێی کاتی، بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی یانەی کەرکووک دروستکراوە و ئەو دەستەیە، کە نەوزاد قادر سەرۆکایەتی دەکات، سێ مانگی لەبەردەستدایە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردەی دەستەی گشتیی یانەکە.


نەوزاد قادر، بە 'رووداو سپۆرتس'ی راگەیاند، دوای پێکهێنانی لیژنەی نوێی کاتیی کارگێڕیی یانەکە، ئەوان دەست بەهەنگاوەکانی دروستکردنی پێنج تیپی یارییە جیاوازەکان لە یانەکەدا دەکەن، کاری یەکەمیشیان دەستپێکردنی مەشقەکانی تیپی تۆپی پێی یانەکە دەبێت.


مەشقدانی تیپەکە بە وەلید محەمەدی راهێنەر دراوە، کە پێشتر راهێنەری گازی باکوور بووە و خاوەنی بڕوانامەی ئەی ئاسیاییە. ئەو راهێنەرە سبەی تاقیکردنەوەی یاریزانان ئەنجامدەدات، بۆ ئەوەی 25 یاریزان بۆ تیپەکەی دەستنیشان بکات و بچێتە نێو رکابەرییەکانی خولی پلە سێی عێراقەوە.


لیژنە کاتییە نوێیەکەی یانەی کەرکووک، لە حەوت ئەندام پێکهاتووە کە رووناک عەلی، تاکە ئافرەتی نێو لیژنەکەیە.


یانەی کەرکووک ساڵی 1979 دامەزراوە، لە دوای رووداوەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 سەرجەم چالاکییەکانی راگرت. رۆژی 11ی مانگی دووی ئەمساڵ، دروستکردنەوەی یانەکە جارێکی دیکە راگەیێنرا.


نەوزاد قادر ئاشکرایکردووە، بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیان، داوای ملیارێک و 250 ملیۆن دیناریان کردووە، دەیانەوێت تیپەکانی 'تۆپی پێ، تۆپی دەست، پایسکلسواری، بلیارد و تایکواندۆ' دروست بکاتەوە.


دەستە کاتییەکە هەروەها بەڵێنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک وەرگرتووە، ئەگەر حکومەتی هەرێمیش هاوکاریی دارایی نەکات، ئەوان پاڵپشتیی یانەکە بکەن، لەپێناو کەوتنە سەرپێ.


کەرکووک بەیەکێک لە یانە دیارەکانی عێراق دادەنرێت، تیپی تۆپی پێی یانەکە، چەندین ئەستێرەی دیاری وەک 'یونس مەحمود ، ئەیمەن حوسێن، مستەفا کەریم، دارا محەممەد ، فەرحان شەکور و یونس شکور، لێوە دەرکەوتوون.


بابەتی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات
وەرزش23-11-2026

بارسێلۆنا یان ریال مەدرید؟.. یاسر زوبێری یانەی خەونەکانی لە لالیگا دیاری دەکات

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات
وەرزش23-11-2026

شارەزایەکی ناوبژیوانی سزای فێرمین لۆپێز دوای دەرکرانی بەرامبەر ڤیاڕیال ئاشکرادەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە