ئەگەری هەیە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا بەشداری لە کلاسیکۆدا نەکات

30-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا لە دوایین یاریی لالیگادا رافینیای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەکەی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا و بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر بەشدارینەکردنی یاریزانەکە هەیە لە کلاسیکۆی داهاتوودا.
 
لە یاریی بەرامبەر سێڤییا کە شەوی هەینی ئەنجامدرا، رافینیا لە قاچی راستیدا تووشی پێکانبوو، بەو هۆیەوە گۆڕانکاریی پێکرا و فیرمین لۆپێز چووە شوێنی یاریزانەکە.
 
یانەی بارسێلۆنا لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "رافینیا لە ماسوولکەی دووسەری رانی راستیدا تووشی پێکانبووە، وادەی گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگەکان بەندە بە چاکبوونەوەی لە پێکان و چۆنیەتی وەرگرتنی چارەسەر."
 
دوای ئەم راگەیێنراوەی یانە کەتەلۆنییەکە، رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت "ئەگەری هەیە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، یاریزانە بەرازیلییەکە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک دووردەکەوێتەوە، بەمەش بەشداری 4 یاریی داهاتووی یانەکەی ناکات، کە بەرامبەر هەریەکە لە پۆرتۆ لە چامپیۆنزلیگ، گرانادا و ئاتلێتیک بیلباو لە لالیگا و شاختار دۆنێتسک لە چامپیۆنزلیگدا.
 
ئەوەی بۆ هاندەرانی یانەکە جێگەی مەترسییە، ئەوەیە کە یاریزانەکە بۆ کلاسیکۆی داهاتووی لالیگا لەنێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئامادەنەبێت، کە رۆژی 28-10 یارییەکە بەڕێوەدەچێت، دەستەی پزیشکی یانەکەش بە وردەکاریی زۆرەوە کاردەکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ ئەو یارییە گرنگە ئامادەبکەن.
 
بارسێلۆنا لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا بە زەحمەت لە یانەی سێڤییای بردەوە، بەمەش بە کاتی لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە