کارلۆ ئەنچێلۆتی: ئەنجامی یاریی کلاسیکۆ گرنگ نییە

29-07-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یاریی کلاسیکۆ کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لەبارەی یاریی کلاسیکۆوە رایگەیاند، ئەنجامی یارییەکە گرنگ نییە، ئەوان زیاتر بایەخ بەوە دەدەن کە تیپەکەیان بەردەوام بێت لە پێشکەوتن و باشتربوون. گوتیشی "ریال مەدرید وەک هەمیشە هەوڵدەدات باشترین یارییەکانی خۆی ئەنجام بدات".
 
ئەمشەو کاژێر 12 بە کاتی باشووری کوردستان، یاریی دۆستانەی کلاسیکۆ لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
 
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "ریال مەدرید وەک هەمیشە هەوڵدەدات باشترین یارییەکانی خۆی ئەنجام بدات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێمە لە ئامادەکارییەکانی پێش وەرزداین، بۆیە تاقیکردنەوەیەکی گرنگمان دەبێت، چونکە رووبەڕووی رکابەرێکی زۆر بەهێز دەبینەوە، کە تیپیکی خاوەن کوالیتییەکی زۆرە".
 
ئەو گوتیشی "ئەنجامی یارییەکە گرنگ نییە، ئەوەی ئێمە بەدوایدا دەگەڕێین بەردەوام بوونە لە پێشکەوتن. ئەم یارییە تاقیکردنەوەیەکی زۆر قورس دەبێت".
 
کارلیتۆ باسی خولەکانی عەرەبیشی کرد و گوتی "تۆپی پێ لە هەموو وڵاتانی جیهان خەریکە دەبێتە جیهانی، هەموو تیپەکانی عەرەبی پارەیەکی زۆریان وەبەرهێنان کردووە لە گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی زۆر گرنگ، کە پێموایە ئیدی خولەکانی عەرەبی باشتر دەبن وەک چۆن خولی ئەمریکی باشتر بووە. تۆپی پێی ئەوروپا، بەشێوەیەکی کۆمەڵ زیاتر رکابەرییە، بەڵام پێموایە لە داهاتوودا شتەکان هاوسەنگ دەبن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە