ڤیدیۆ؛ هانزی فلیک: یارییەکەمان بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ زۆر قورسە

27-08-2024
ئیحسان تاهیر
هانزی فلیک
هانزی فلیک
نیشانەکردن هانزی فلیک رایۆ ڤاییکانۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، دووپاتیکردەوە کە ترسییان لەوە نییە کە یاریگەی رایۆ ڤاییکانۆ هەندێک بچووکترە لە یاریگەکانی دیکە و گوتی "ئیمە بۆ بردنەوە هاتووین".
 
ئەمشەو کاژێر 22:30 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی رایۆ ڤاییکانۆ لە چوارچێوەی یارییەکانی گەری سێیەمی لالیگادا، میوانداریی یانەی بارسێلۆنا دەکات.
 
هانزی فلیکی راهێنەری بارسا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا قسەی بۆ میدیاکاران کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تیپێکی باشی هەیە و متمانەی بە یاریزانەکانی زۆرە.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی راهێنەری بارسێلۆنایە:
 
ئاوڕ لە دواوە نادەمەوە، سەرەتایەکی باشمان هەبوو، ئەوە راستە، دەبێت بەردەوام بین، گومانم نییە هەستی گشتی لە یاریگەی رایۆ زۆر نایاب دەبێت، یاریگاکە کەمێک بچووکترە لە یاریگاکانی دیکە، بەڵام ئێمە دەبێت ئەو دۆخە قبوڵ بکەین. دەچینە ئەو یارییە و ئامانجمان بردنەوەیە.
 
سەبارەت بە ئۆلمۆ، ئەوە دۆخێکە یاریزان، راهێنەر یان تیپ ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات، ئێمە باسی ئەم دۆخەمان کرد و تێدەگەین کە دۆخەکە لێرە لە بارسێلۆنا سەختە، بەڵام باوەڕم بەم یانەیە هەیە و باوەڕم وایە کە دەتوانین ناوی ئۆلمۆ لە لیستەکەدا دابنێین، بەو هیوایەی ئامادە بێت بۆ یاریکردن.
 
ئێمە بەباشی دەستمانپێکرد، بەڵام لەوانەیە هەفتەی داهاتوو دۆخەکە بەتەواوی بگۆڕێت، بەڵام دڵخۆشین بە دەستپێکێکی باشی وەرزەکە، چونکە متمانەمان پێدەبەخشێت و باوەڕمان بە تواناکانمان هەیە. ئێمە سەیری رابردوو ناکەین یان بیر لەوە ناکەینەوە کە لە مانگی ئایاردا روویدا، بەڵکو ئامادەکاری دەکەین بۆ یاریی داهاتوو، کە بەرامبەر رایۆیە و یارییەکی قورس دەبێت بۆ ئێمە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە