رووداو دیجیتاڵ
یانەی هەولێر سێ خاڵی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێنا و چووە پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆش لەنێو یاریگای دهۆک نەیتوانی سەرکەوتن بەسەر دیالەدا بەدەستبهێنێت و بە یەکسانبوون رازی بوو.
لە گەڕی 3ـی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە شاری بەغدا بووە میوانی یانەی کەرخ، یاریزان ئیبراهیم بایش لە خولەکی 4ـی سەرەتای یارییەکەدا توانی یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی هەولێر و گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی تۆمار بکات. یانەی هەولێر بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی گەیاندە 7 خاڵ و لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە جێگیر بوو.
لە یارییەکی دیکەی هەمان گەڕدا، یانەی زاخۆ لەنێو یاریگای دهۆک رووبەڕووی یانەی دیالە بووەوە، یارییەکە بەهۆی خراپی چیمەنی یاریگای زاخۆ گواسترایەوە شاری دهۆک. لە خولەکی 40ـی نیوەی یەکەمدا، سیفۆ موبۆلی گۆڵی یەکەمی بۆ زاخۆ تۆمار کرد، لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 64 شێرکۆ کەریم هاتە نێو یاریگە و تەنیا سێ خولەک دواتر لە خولەکی 67 توانی گۆڵی دووەمی زاخۆ تۆمار بکات. یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات و زاخۆ بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی 8ـی ریزبەندییەکە جێگیر بوو.



