هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگی بردەوە

27-05-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئێرلینگ هالاند
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی لاوی نەرویجی و یانەی مانچێستەر سیتی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرای بردەوە.
 
هالاند گەڕێک بەر لە کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی پێشکێشیکرد، خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی بەدەستهێنا.
 
ئەمە سێیەم خەڵاتە یاریزانەکە لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا دەیباتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دەستەی نووسەران و رۆژنامەڤانان خەڵاتی باشترین یاریزانی پێدرا، لەلایەن دەستەی هاندەران بە دەنگی هاندەران و یاریزانانیش بەهەمان شێوە خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی پێدرا.
 
هالاند لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگدا 35 یاریی تاوەکو ئێستا ئەنجامداوە، 36 گۆڵی لە خولەکەدا تۆمارکردووە و گۆڵکاری خولەکەیە 8 ئاسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
 
گۆڵەکانی ئێرلینگ لەم وەرزەی خولەکەدا رۆڵێکی گەورەیان هەبوو بۆ ئەوەی مانچێستەر سیتی نازناوی پرێمەرلیگ بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە