لیڤەرپوول لە کڕینی یاریزانان کێشەی بۆ درووستدەبێت

26-07-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن لیڤەرپوول
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی چەند یاسایەکەوە، یانەی لیڤەرپوول هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە یانەکەی و بەم یاریزانانەی ئێستا خۆی بۆ وەرزی نوێ ئامادەدەکات.

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاندووە، یانەی لیڤەرپوول هیچ یاریزانێکی نوێ ناگوازێتەوە یانەکەی و بەم یاریزانانەی ئێستای لە ئامادەکاریدا دەبێت بۆ وەرزی نوێ.

لە گواستنەوەی هاوینەدا یانەکە تەنیا گرێبەستی لەگەڵ ئیبراهیما کۆناتی یاریزانی لایپزیگ واژۆکردووە، هەروەها تاکومی مینامینۆ ماوەی خواستنەکەی لە یانە ساوسامپتۆندا تەواو دەبێت و دەگەڕێتەوە رێدز، یانەکەش جگە لەم دوو یاریزانە کەسی دیکە لەخۆناگرێت.

رۆژنامەی سەن ئاماژەی بەوە کردووە، کە 17 یاریزان لە کوڕانی یانەکە نین، ئەمەش وادەکات بەهۆی یاساکانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپی و دەستەی پرێمەرلیگ

لە یەک حاڵەتدا لیڤەرپوول دەتوانێت گرێبەستی نوێ واژۆبکات، ئەویش ئەوەیە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت، ئێستاش هەریەکە لە شیردان شاکیری و دیڤۆک ئۆریگی نزیکن لەوە یانەکە جێبهێڵن.

تاوەکو ئێستاش یانەکە دەستبەرداری جیۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم بووە بۆ پاریس سانجێرمان و رێدز لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ساول نیگێزی یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە