رووداو دیجیتاڵ
راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئیسپانی، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتی ناساندنی جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی وەک راهێنەری نوێی ریال مەدرید ئاشکرا کرد.
دیێگۆ بلازا کاساڵسی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ لە لێدوانێکدا بۆ بەرنامەی 'ئێل چیرینگیتۆی ئیسپانی گوتی "یانەی بێنفیکا پێشتر 15 ملیۆن یۆرۆی وەک بری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی مۆرینیۆ وەرگرتووە، یانە پۆرتوگالییەکە بەیانی سێشەممە بەفەرمی پارەدارکردنی ئەم برە رادەگەیێنێت و راهێنەرەکە بەتەواوی لە یانە پۆرتوگالییەکە جیادەبێتەوە".
هەروەها گوتیشی "ریال مەدریدیش رۆژی سێشەممە رایدەگەیەنێت کە مۆرینیۆ راهێنەری نوێیە، لەکاتێکدا ناساندنی سپیێشەڵ وەن بۆ هاندەران رۆژی چوارشەممە دەبێت".
دیێگۆ بلازا کاساڵس بەردەوام بوو و گوتی "دەبێت ئەوە دووپات بکەمەوە کە پێپی لە ناو دەستەی تەکنیکی جوزێ مۆرینیۆ لە ریال مەدرید نابێت وەک ئەوەی لەم دواییانەدا دەگوترا، بەڵکو هەندێک لەو تەکنیککارانەی کە لە بێنفیکا لەگەڵیدا کاریان کردووە لەگەڵی دەبن، واتا پێدرۆ ماچادۆ و جواو تێرالیا لە ناو دەستەکەی دەبن، جگە لە رۆبێرتۆ میگێلی شیکەرەوە و نونۆ سانتۆسی راهێنەری گۆڵپارێزەکان".
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید پێشتر گەڕانەوەی مۆرینیۆی راگەیاندبوو. راهێنەرە پۆرتوگالییەکەش هەواڵی دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی خۆی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ پشتراستکردەوە.




