شوێنی بەڕێوەچوونی مۆندیال دیارییکرا

26-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مۆندیالی یانەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی فەرمی شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانیی یانەکان ئاشکرا کرا و یارییەکانی لە شاری جەددەی سعودیە دەکرێن.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، بەشێوەیەکی فەرمی بڕیارییدا یارییەکانی مۆندیالی یانەکان لە شاری جەددە بکرێن، بەمەش یانەی ئیتیحادی سعودی و میوانداری پاڵەوانێتییەکە لەنێو یاریگەی خۆیدا یارییدەکات.
 
یارییەکانی مۆندیالی یانەکان لەنێوان 12ـی12ـی 2023 تاوەکو 23ـی12ـی2023 بەردەوامدەبن، یانەکانی ئیتیحادی سعودی وەک پاڵەوانی خولی سعودی و میوانداری پاڵەوانێتییەکە، یانەی ئۆکلاندی نیوزیلەندی، وەک پاڵەوانی ئوقیانۆس، ئوراوا رێدی ژاپۆنی وەک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی لیۆنی مەکسیکی وەک پاڵەوانی کۆنکاف، مانچێستەر سیتی، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا، ئەهلیی میسری، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا و پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرێس بەشداری لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن.
 
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان رۆژی هەینی رایگەیاند، لە ساڵی 2025ـەوە گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی یانەکاندا دەکەن و 32 یانە بەشداری لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن.
 
فیفا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە مۆندیالی 2025 بۆ یانەکان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
 
یەکەم یاریی مۆندیالی یانەکان رۆژی 12ـی12ـی 2023 لەنێوان هەردوو یانەی ئیتیحادی سعودی و ئۆکلاندی نیوزیلەندی ئەنجامدەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە