ڤیدیۆ؛ دییۆنگ هاتریکی تۆمارکرد و 7-1 بردنەوەیان تۆمارکرد

25-02-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
لوک دییۆنگ
لوک دییۆنگ
نیشانەکردن لوک دییۆنگ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئایندهۆڤن لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە، ئەمجارە بەسەرکردایەتیی لوک دییۆنگ بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی زڤۆلەی بردەوە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی خولی هۆڵەندا، ئایندهۆڤن لە دەروەی یاریگەی خۆی بووە میوانی زڤۆلە، دوای 28 خولەک یارییکردن جۆهان باکایۆکۆ بەلێدانی سەر گۆڵی یەکەمی ئایندهۆڤنی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 31 لوک دییۆنگ گۆڵی دووەمی یانەی میوانی تۆمارکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم ئێلیانۆ رێندەرز ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە کەمکردەوە و گۆڵێکی بۆ زڤۆلە تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
 
لە سەرەتای نیوەی دووەمدا، لوک دییۆنگ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی ئایندهۆڤنی لە یارییەکەدا بە سوود وەرگرتن لە هەڵەی بەرگریکارانی تیپی بەرامبەر تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 62 جۆهان باکایۆکۆ گۆڵی دووەمی خۆی و بۆ جاری چوارەم تۆڕی خاوەن یاریگەی هەژاند.
 
لە خولەکی 70 لوک دییۆنگ بووە خاوەنی هاتریک و ئایندهۆڤن گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد.
 
تەنیا سێ خولەک تێپەڕی و سام کێرستن، بەهەڵە گۆڵی شەشەمی ئایندهۆڤنی لە دژی یانەکەی تۆمارکردەوە.
 
پێشکۆتاییهاتنی کاتی ئاسایی یارییەکە بە چوار خولەک، ریکاردۆ پێپی گۆڵی حەوتەمی ئایندهۆڤنی تۆمارکرد و کۆتایی بە کەرنەڤاڵە گەورەکەی گۆڵکردن هات.
 
ئایندهۆڤن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە 7-1 یارییەکەی بردەوە و لە 23 یاریی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندیدا 21 یاریی بردووەتەوە، 2 جار یەکسانبووە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، یانەکە بە 65 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە