رووداو-هەولێر
یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرێس، دوای ئەوەی لە لە یاری کۆتاییدا یانەی ریڤەرپلەیتیان بردەوە.
یارییەکە لە یاریگەی مۆنومێنتال لە شاری لیمای پێرو بە ئامادەبوونی نزیکەی ٨٠ هەزار هاندەر بەڕێوەچوو، تێیدا یانەی فلامینگۆی بەرازیلی یارییەکەی لە دواخولەکدا یەکلاکردەوە و بووە پاڵەوان، ئەستێرەی یارییەکەش گابریێل باربۆسا بوو.
لە خولەکی ١٤ رافایێل سانتۆس بۆرێ، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریڤەر پلەیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامەکە تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی ٨٩ گابریێل باربۆسای ناسراو بە گابیگۆل گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد، دوو خولەک دوای ئەو گۆڵە هەمان یاریزانە گۆڵی سەرکەوتنی یانەی فلامینگۆی تۆمارکرد، پاش دوو خولەکی دیکەش بە کارتی سوور کرایەدەرەوە، لەگەڵ ئەویش ئێکسیکێل پالاسیۆسی یاریزانی ریڤەرپلەیتیش کارتی سووری وەرگرت.
یانەی فلامینگۆ بە فەرمی وەک پاڵەوانی ئەمریکای لاتین بەشداری لە جامی جیهانیی یانەکان دەکات، بۆ جاری دووەمیشە لەدوای ساڵی ١٩٨١ دەبێتە پاڵەوانی ئەم جامە.
گابیگۆل بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ بووە گۆڵکەری پاڵەوانێتییەکە.




