بە فەرمی داهاتووی دیماریا یەکلاییکرایەوە

22-07-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئانخێل دیماریا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاوژینی ئانخێل دیماریا داهاتوو و وێستگەی دوای پاریس سانجێرمان ئاشکرادەکات.

جۆرجیلینیا کاردۆزۆی هاوژینی دیماریا لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، ئانخێل دیماریا لە پاریس سانجێرمان دەڕوات و کۆتاییهاتنی کاروانی وەرزشی لە یانەی رۆزاریۆ سێنترالی ئەرجەنتینی دەبێت.

کاردۆزۆ زیاتر گوتی، تەنیا لە یەک حاڵەتدا ئانخێل لەم بڕیارەی پەشیمان دەبێتەوە، ئەویش ئەوەیە حەگەر شێت بێت.

جۆرجیلینیا دەڵێت، نازانم ئەمە کەی روودەدات، نابێت کەس ئەوەم لێبپرسێت، بەڵام ئەوە دڵنیاییە کە بە درێسی رۆزاریۆ کاروانی وەرزشی کۆتاییپێدێت.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تەمەنی 33 ساڵە، لەگەڵ پاریس سانجێرمان گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2022 نوێکردووەتەوە، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی ساڵێکی دیکە و ئەگەر هەیە لەدوای ئەم گرێبەستە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

ئانخێل دیماریا لە هاوینی 2006 لە رۆزاریۆوە پەیوەندی بە یانەی بێنفیکاوە کرد و دواتر چووە ریال مەدرید، لەوێشەوە بۆ مانچێستەر یونایتد و لە دوای ئەو یانە ئینگلیزییە بووەتە یاریزانی پاریس سانجێرمان تاوەکو ئێستا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە