رۆناڵدۆ و هالاند بە جوانترین شێوە وەرزی ئەمساڵیان کۆتایی پێهێنا

21-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئێرلینگ هالاند کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوێنێ هەفتەی فیفا کۆتاییهات و ئیدی کاتی ئەوەیە یاریزانانی خولەکانی ئەوروپا دوای وەرزێکی درێژ و تاقەت پرۆکێن پشوویەکی باش بدەن بەر لەوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ دەستپێبکەنەوە.
 
لەم هەفتەی فیفادا دیارترین رووداو بردنەوەی نازناوی نەیشنسلیگ بوو لە لایەن هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە، کە لە یاریی کۆتاییدا بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە کرواتیای بردەوە.
 
ئێرلینگ هالاند وەرزەکە بە جوانترین شێوە کۆتایی پێهێنا، کاتێک لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024ـدا سەرکردایەتی هەڵبژاردەی نەرویجی کرد بۆ بردنەوە لە قوبرس بە ئەنجامی 3-1 کە هالاند باشترینی یارییەکە بوو، دوو گۆڵ و ئاسیستێکی هەبوو.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە سەلماندییەوە کە هێشتا ئەستێرەیەکی گەورە و کاریگەرە، کاتێک بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا 200 یاریی بۆ وڵاتەکەی ئەنجام بدات و ناوی بۆ دەیەمجار چووە کتێبی گێنسەوە. هەر لەو یارییەشدا کریس لە دواخولەکدا بە تۆمارکردنی گۆڵێک سەرکەوتن و 3 خاڵی یارییەکە بە وڵاتەکەی بەخشی.
 
هەڵبژاردەی بەلجیکاش رێگەی سەرکەوتنەکانی دۆزییەوە و 3-0 لە ئیستۆنیای بردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە