ڤیدیۆ؛ سوارێز سوپرایزێکی گەورەی پێیە

21-06-2023
ئیحسان تاهیر
لویس سوارێز
لویس سوارێز
نیشانەکردن لویس سوارێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

چەند راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی لە بەرازیلەوە، باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە لویس سوارێزی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی بیر لەوە بکاتەوە ئەمساڵ بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت.
 
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، لویس سوارێز لەوانەیە وازهێنانی یەکجاریی خۆی لە تۆپی پێ رابگەیەنێت بەهۆی ئازاری ئەژنۆیەوە، کە بە بەردەوامی هەستی پێدەکات. 
 
رۆژنامەکانی بەرازیل نووسیویانە "سوارێز چیدی ناتوانێت بەرگەی ئازارەکە بگرێت، بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن لەوانەیە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ببێتە فەرمی".
 
وەک ئەو راپۆرتە رۆژنامەڤانییانە باسی دەکەن، هێرشبەرە دێرینەکەی ئۆرۆگوای، یانەی  ئێستای خۆی کە گرێمیۆیە ئاگادارکردووەتەوە کە بەنیازە زووتر لە چاوەڕوانکراو واز لە یاریکردن بهێنێت بەهۆی ئازارێکی بەردەوامی ئەژنۆی راستی.
 
رۆژنامەی زیرۆ هۆرا، کە لە باشووری بەرازیل دەردەچێت، دووپاتیدەکاتەوە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو یاریزانە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ دەستەی کارگێڕیی یانەی گرێمیۆ کۆببێتەوە و بڕیاری وازهێنانەکەی بەفەرمی رابگەیەنێت.
 
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە پێش ئەوەی بڕیارەکەی سەبارەت بە وازهێنان رابگەیەنێت، هەڵسەنگاندن بۆ پێگەی ئێستای بکات، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی گرێمیۆ تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە