رووداو - هەولێر
بە فەرمی فێرناندۆ تۆرێس وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ راگەیاند.
ئێل نینۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا وازهێنانی یەکجاری لە تۆپی پێ دوای 18 ساڵ یاریکردن راگەیاند.
تۆرێس دەڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە وازهێنانی یەکجاری رابگەیەنم، هەروەها دەڵێت رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و وەڵامی رۆژنامەڤانانیش دەداتەوە.
فێرناندۆی 35 ساڵان پێشتر لەگەڵ چێڵسی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگی بردووەتەوە، لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدریدیش یۆرۆپالیگی بەدەستهێناوە.
لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش دوو نازناوی یۆرۆی بەدەستهێناوە و جارێکیش مۆندیالی بردووەتەوە.




