ئوردن و کۆریای باشوور یەکسانبوون

20-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
نیشانەکردن جامی ئاسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە درێژەی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی ئاسیا، هەڵبژاردەی ئوردن رووبەڕووی کۆریای باشووری پاڵێوراوی نازناوەکە بووەوە. 
 
لە خولەکی نۆی یارییەکە، سۆن هیونگ مین بە لێدانی سزا کۆرییەکانی کردە خاوەن گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن لە یارییەکە. 
 
دوای ئەو گۆڵە ئوردن چەند هەلێکی گۆڵتۆمارکردنی درووستکرد، تاوەکو لە خولەکی 37، پارک یۆنگ وو بە هەڵە گۆڵی لەخۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ ئوردن یەکسانکردەوە. 
 
ئوردن بە یەکسانبوون رازی نەبوو و بەردەوامبوو لە هێرشکردن، لە خولەکی زیادکراوی گێمی یەکەم، یەزەن نعیمات گۆڵی پێشکەوتنی ئوردنییەکانی تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات. 
 
لە گێمی دووەمدا کۆریا لە هێرشەکانی بەردەوامبوو و چەندین هەلی گۆڵتۆمارکردنیان درووستکرد، تاوەکو لە خولەکی زیادکراوی یارییەکەدا یەزەن عەرەب بە هەڵە گۆڵی لە خۆیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ کۆریا یەکسانکردەوە. 
 
بەم یەکسانبوونە، هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن و کۆریای باشوور بوونە خاوەنی چوار خاڵ و بەهۆی ئەوەی جیاوازی گۆڵی زیاترە، ئوردن پلەی یەکەمی گرتووە و کۆریاش لە پلەی دووەم دێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە