ڤیدیۆ؛ گواردیۆلا: ئەرکی ئێمە بەرامبەر نیوکاسڵ قورسە

19-08-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Darren Staples / AFP
Photo by Darren Staples / AFP
نیشانەکردن پێپ گواردیۆلا نیوکاسڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، لەبارەی یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر یانەی نیوکاسڵ، لە گەڕی دووەمی پرێمەرلیگدا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا، قسەی کرد و پەسنی رکابەرەکەیان دا.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی گواردیۆلایە، سەبارەت بە نیوکاسڵ:
 
 
نیوکاسڵ تیپێکە لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکات، ئەگەر تۆ تیپێک بیت کە بۆ وەرزی داهاتوو سەرکەوتوو بیت بۆ چامپیۆنزلیگ، ئەوە لەبەرئەوەیە کە بەڕاستی تیپێکی باشیت. پێموایە لەو ماوەیە کورتەدا لەو کاتەوەی کە لەلایەن سعودیەوە کڕدراوە، لە ماوەیەکی کورتدا تیپەکەیان گەیاندە ئێرە. هەستێکم هەیە کە ئەوان لێرەن بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بمێننەوە. کەس باوەڕی بەو شتانە نەدەکرد کە وەرزی رابردوو روویاندا، بەڵام ئەوان بەردەوام بوون. ئیدی هاو تیپێکی بەهێزی دروستکردووە، لە هێرشی هەڵگەڕاوە، لە کۆنترۆڵکردن، لە دروستکردنی هەل، لە تۆپی جێگیر، لە هەموو شتێکدا، ئەوان هەموو شتێک کۆنتڕۆڵ دەکەن، تاقیکردنەوەیەکی گەورە دەبێت بۆ ئێمە.
 
ئەگەر لەم وەرزەدا بە باشی مامەڵە لەگەڵ رکابەرییەکان بکەن، وەک چامپیۆنزلیگ، جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، جامی کاراباو و پرێمەرلیگ، ئەوا دەتوانن رکابەری بکەن، بەڵام  جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەوەی لە هەفتەیەکدا یەک یاری ئەنجام بدەیت یان چوار یاری ئەنجام بدەی. بەڵام ئەگەر بتوانن لە مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا بکەن، بێگومان ئەوان رکابەرن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە