ئەشرەف حەکیمی دەگەڕێتەوە ریال مەدرید؟ بەڕێوەبەری کارەکانی وەڵامدەداتەوە

19-07-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئەشرەف حەکیمی ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کامانیۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی مەغریبی، ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان رایگەیاند، حەکیمی پێنج ساڵ لەمەوبەر مەدریدی بەجێهێشت، کە تاوەکو ئێستاش ماڵی خۆیەتی، بەڵام دەبێت ئەو پڕۆژەیەمان خۆشبوێت کە لە چوارچێوەی ئەوداین، کە پاریس سانجێرمانە.
 
لەبارەی ئەوەی کە حەکیمی دەیەوێ بگەڕێتەوە ریال مەدرید؟ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەشرەف، گوتی "ئەگەر ریال مەدرید حەکیمی بوێت ئەوە شتێکی لۆژیکییە گوێی لێبگرین،  ئەگەر پرسیاری لێبکەیت ئەوە دەزانیت کە هاندەری ریال مەدریدە، بەڵام پڕۆژەکەمان ئێستا پاریس سانجێرمانە".
 
ئەو گوتیشی "هەندێکجار شتەکان خراپ دەبن و دەبێت رێڕەوت بگۆڕی، بەڵام هەڵەیە بڵێین بیر لە ریال مەدرید دەکەینەوە".
 
کامانیۆ، ئاماژەی بەوەشکرد، حەکیمی دەیەوێ لە پرۆژەیەکی وەرزشیی داهاتوودا دڵخۆش بێت، بەو پێیەی تەمەنی 24 ساڵە و سەرەڕای بەرژەوەندی یانەکانی دیکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چووە پاریس سانجێرمان، پلانیش وابوو یانە فەرەنسییەکە لە ساڵی داهاتوودا بگاتە قۆناخە پێشکەوتووەکان چامپیۆنزلیگ".
 
ئەو گوتیشی "ئێستا پڕۆژەکەی پاریس سانجێرمان جێگیر نییە، بەڵام پێموایە دەتوانن چاکی بکەنەوە".
 
بەڕێوەبەری کارەکانی حەکیمی، لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتی "ماوەی گرێبەستەکەی حەکیمی لە پاریس 3 ساڵی ماوە، و دەمانەوێ سەقامگیری و ئارامیی پێبدەین، دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کۆببینەوە و بیر لە دۆخەکە بکەینەوە، پاریس یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، بەڵام دەمانەوێت بەدوای سەقامگیریدا بگەڕێین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە