بەڵاکەی ریال مەدرید دەگەڕێتەوە

19-07-2021
هێژا خەسرەو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید سێ یاریزان دەگەڕێنێتەوە یانەکەی و رەتیدەکاتەوە بیانفرۆشێت، یان بە خواستن بیانداتە یانەکانی دیکە.

ریال مەدرید لە وەرزی رابردوودا چەند یاریزنێکی بەخواستن بە یانەکانداوە، ئەمساڵیش لەسەر داوای کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەکە چەند یاریزانێک دەگەڕێنێتەوە یانەکەی.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی رایگەیاند، ریال مەدرید هەریەکە لە گاریس بەیڵ لە یانەی تۆتێنهام، دانی سیبایۆس و مارتن ئۆدیگارد لە ئارسیناڵ دەگەڕێنەوە یانە شاهانەکە و بە خواستن یان گواستنەوەی یەکجاری لە یانەکە ناڕۆن.

بەهۆی کێشەکانی بەیڵ لەگەڵ لۆس بلانکۆس، هەروەها لەگەڵ زینەدین زیدانی راهێنەری پێشووی یانەکە، هاتنەوەی بەیڵ بۆ ریال مەدرید کەمێک زەحمەت بوو، بەڵام ئێستا ئەو یاریزانە وێڵزییە دەگەڕێتەوە و کارلۆ پشتی پێدەبەستێت.

دانی سیبایۆسیش یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی لەلایەن زیدانەوە پشتی پێنەدەبەسترا و ئارسیناڵیش نزیکبوو لەوەی ئەم وەرزەش لە یانە ئینگلیزییەکە بمێنێتەوە، بەڵام کارلۆ گەڕاندییەوە مەدرید.

مارتن ئۆدیگاردیش لە ساڵی 2014ەوە لە ریال مەدریدە و لەو کاتەوە لە ریال مەدرید نەماوەتەوە و بە خواستن لە چەند یانەیەک یاریکردووە و ئەمساڵ درێسی یانە سپی پۆشەکە لەبەردەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە