فەرمی.. جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعودیە دەبێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یاریگەی شا عەبدوڵڵا جامی سوپەری ئیسپانیا سعودیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاردرا، یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سەرەتای ساڵی 2025 لە سعودیە بەڕێوەبچن.
 
دوای رێککەوتنی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەگەڵ سعودیە، بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاردرا یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا، لە مانگی یەکی ساڵی 2025 لە سعودیە بەڕێوەبچن و سەرجەم یارییەکانی لە ریاز دەکرێن.
 
یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا، بەبەشداریی چوار یانە بەڕێوەدەچن، یاریی یەکەمی قۆناخی پێشکۆتایی جامەکە، رۆژی 8-1-2025 لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ریال مایۆرکا دەبێت، رۆژی 9-1-2025 یاریی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بیلباو بەڕێوەدەچێت و ئەو دوو یانەیە یەکلادەبنەوە کە یاریی کۆتایی دەکەن.
 
رۆژی 12-1-2025 یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دەکرێت، سەرجەم یارییەکانی جامەکەش کاژێر 22:00 بەکاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچن.
 
وەرزی رابردوو یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، لە یاریگەی ئەول پارکی یانەی نەسڕ لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەڕێوەچوو، یانەی شاهانە بە 4-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و نازناوی جامەکەی بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە