مێسی و هاوڕێکانی تۆڵەی ساڵی رابردوویان لە ئاتلانتا کردەوە

17-03-2025
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن لیۆنیل مێسی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، پێشەوایەتیی یانەی ئینتەر مەیامی کرد بۆ سەرکەوتنێکی دیکە لە خولی ئەمریکا و تۆڵەی وەرزی رابردوویان لەو یانەیە کردەوە کە ئینتەر مەیامیی لە پلەی ئۆفی خولەکە، کردە دەرەوە.

 

یارییەکە بە شۆککردنی مەیامی دەستی پێکرد، کاتێک لە خولەکی 11 ئاتلانتا گۆڵی یەکەمی لە رێگەی ئیمانوێل لاتی لاسی کۆتدیڤوارییەوە تۆمارکرد.
ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند، کاتێک لە خولەکی 20ی یارییەکە لیۆنێل مێسی سوودی لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر وەرگرت و گۆڵی یەکسانبوونی بەشێوەیەکی جوان تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
یارییەکە لەگەڵ هەندەراندا جۆشوخرۆشییەکی زۆری پێوەدیاربوو، 42،843 هاندەر لە نێو یاریگا ئامادەبوون.
 
یارییەکە لە گێمی دووەمدا گەرموگوڕتر دەبینرا، هەردوولا هێرشیان دەبرد، گۆڵپارێزی ئاتلانتا براد گوزین، رێگر بوو لە چەند هێرشێکی مەیامی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی پێشکەوتن.
 
یارییەکە نزیکبوو لەوەی بەیەکسانبوون کۆتایی بێت، بەڵام جۆردی ئالبای یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، ئەسیستێکی ناوازەی بۆ فافا پیکۆلت دروستکرد و ئەو یاریزانە بەلێدانی سەر، گۆڵی دووەمی ئینتەر مەیامی تۆمارکرد و یانەکەش سەرکەوتنی لە یارییەکەدا مسۆگەرکرد.
بەم بردنەوەیە مێسی و هاوڕێکانی بەردەوامییاندا بەسەرکەوتنەکان و تا ئێستا تووشی دوڕان نەهاتوون لە خوولەکە.
وەرزی رابردوو، یانەی ئاتلانتا لە قۆناخی پلەی ئۆفدا، ئینتەرمەیامی لە پاڵەوانێتییەکە کردە دەرەوە، بەڵام ئەمساڵ، دۆخەکە پێچەوانە بووەوە و مێسی هاوڕێکانی تۆڵەیان کردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە