Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وەرزش16-10-2024

ڤیدیۆ؛ مێسی هاتریکی تۆمارکرد و ئەرجەنتین سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

16-10-2024

تاگەکان

لیۆنێل مێسی

بابەتی پەیوەندیدار

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین حەوتەم بردنەوەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا تۆمارکرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر بۆلیڤیا بەدەستهێنا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی دەیەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور، بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین میوانداریی بۆلیڤیای کرد و یارییەکەی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
 
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە بوو، هاتریکی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی تیپەکەی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکی دیکە و نزیکبوونەوە لە گەیشتن بە مۆندیال.
 
گۆڵەکانی دیکەی تانگۆ لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز، جولیان ئەلڤارێز و تیاگۆ ئەلماداوە تۆمارکران.
 
ئەرجەنتین بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور بووە خاوەنی 22 خاڵ و بە جیاوازیی 3 خاڵ لە پێش هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیای دووەمە.
 
مێسی ژمارەی هاتریکەکانی بەدرێسی ئەرجەنتینەوە گەیاندە 10 هاتریک و یەکەم یاریزانە ئەو ژمارەی هاتریکە بۆ هەڵبژاردەکە تۆماربکات.
 
لیۆ لە کاروانی وەرزشییدا گەیشتە 58 هاتریک و بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ و دروستکردنی دوو گۆڵ بووە باشترین یاریزانی یارییەکە.