Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

محەممەد سەڵاحەدین

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

تاگەکان

پاریس سانجێرمان, چامپیۆنزلیگ, ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن
وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات


رووداو دیجیتاڵ

پاریس سانجێرمان توانی بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، دوای ئەوەی لە یارییەکی دراماتیکیدا بە لێدانی یەکلاکەرەوە و بەئەنجامی 4-3 لە ئارسیناڵی بردەوە، گابریێل ماگالیس دوا لێدانی سزای لەدەستدا و نازناوەکەی پێشکێشی فەرەنسییەکان کرد.


دوای ئەوەی یاریی نێوان ئارسیناڵ و پاریس سانجێرمان لە 120 خولەکدا بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات، پەنابردرایە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

پێش دەستپێکردنی لێدانەکان، دیمەنی ئامادەکاریی گۆڵپارێزەکان سەرنجڕاکێش بوو، ماتڤی سافۆنۆڤ، گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان سەیری شێوازی لێدانی یاریزانانی ئارسیناڵی دەکرد و دواتریش پێش لێدانەکان لەسەر خاولییەکەی نووسیبووی، لە بەرامبەردا داڤید رایای گۆڵپارێزی ئارسیناڵ لەلایەن کێپا ئاریزابالاگاوە رێنوێنی دەکرا و ئەندامانی تیمی پزیشکی قاچیان بۆ دەشێلا.

دێکلان رایس، کاپتنی ئارسیناڵ بە هۆی ماندووبوونێکی زۆرەوە کیسەی سەهۆڵی لەسەر سنگ و پشتی دانابوو تاوەکو پلەی گەرمی جەستەی دابەزێنێت، ئارتێتاش پێش دەستپێکردنی لێدانەکانی یەکلاکەرەوە یاریزانانی کۆکردەوە و رێنوێنی کردن، پێش ئەوەی ڤیکتۆر یۆکێرێش وەک یەکەم یاریزان بنێرێت بۆ جێبەجێکردنی لێدانی سزای یەکەم.

لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا، گۆنزالۆ رامۆس یەکەم گۆڵی بۆ پاریس تۆمارکرد، دواتر ڤیکتۆر یوکێرێش ئەنجامەکەی بۆ ئارسیناڵ یەکسانکردەوە. دێزیری دوێ بۆ پاریس و دێکلان رایس و گابریێل مارتینێلی بۆ ئارسیناڵ گۆڵیان تۆمارکرد. خاڵی وەرچەرخان لەوێدا بوو کە ئێبێرێچی ئیزێ لێدانەکەی ئارسیناڵی لەدەستدا، هەرچەندە داڤید رایا لێدانێکی نونۆ مێندێشی گەڕاندەوە، بەڵام گابریێل ماگالایێش لە دوا لێداندا تۆپەکەی بۆ دەرەوەی لاکێشەی گۆڵ هاوێشت و نازناوەکەی بۆ یانە فەرەنسییەکە یەکلاکردەوە.

ستیڤن جێرارد، ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەبارەی شێوازی لێدانەکەی ئیزێ گوتی "من لەم شێوازە تێناگەم، لێدانی سزا خۆی لە خۆیدا گوشارێکی زۆرە، پێویست بەم هەموو وەستان و نمایشە ناکات، تەنیا بە تووندی لێیبدە".

دوای دۆڕانی ئارسیناڵ، دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی وەرزشی تۆمارکرا، کاتێک مارکینیۆسی بەرگریکاری پاریس سانجێرمان و کاپتنی تیپەکە، راستەوخۆ چووە لای گابریێلی هاونیشتمانی و دڵنەوایی دایەوە.

ئامارەکان دەڵێن گابریێل ماگالایێش بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لێدانی یەکلاکەرەوەی کۆتایی بەو شێوازە بۆ دەرەوە هەڵبدات.

تێری هێنری، ئەفسانەی ئارسیناڵ لەبارەی گابریێلەوە گوتی "سەرسام بووم کە ئەو بۆ لێدانەکە چوو، بەڵام هەر کەسێک ئەو بوێرییەی هەبێت لەو کاتەدا لێدان جێبەجێ بکات، جێگەی دەستخۆشییە".

پاریس سانجێرمان بەم سەرکەوتنە بووە دووەم یانە لە مێژوودا لە دوای ریال مەدرید، بتوانێت بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە.