Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێمباپێ و ڤینیسیۆس

ئێمباپێ و ڤینیسیۆس

وەرزش31-05-2026

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ و ڤینیسیۆسەوە: قسەی بێمانا دەکەن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو سپۆرتس

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

تاگەکان

یانەی ریال مەدرید, ڤینیسۆس جۆنیۆر, کیلیان ئێمباپێ

بابەتی پەیوەندیدار

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە
وەرزش31-05-2026

ریال مەدرید داواکارییەکی چابی ئەلۆنسۆ رەتدەکاتەوە

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ
وەرزش31-05-2026

وردەکاریی لێدانە یەکلاکەرەوەکانی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان پاریس و ئارسیناڵ

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان مەیدانەکە بۆ بارسێلۆنا چۆڵ دەکات


رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، جارێکی دیکە بەرگری لە هەردوو ئەستێرەی یانەکەی، کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر کرد و گوتی، خەڵک قسەی بێمانا دەکەن.


پێرێز خۆی بەربژێرکردووەتەوە بۆ بوونەوە بەسەرۆکی یانەکە، لەو هەڵبژاردنەی بڕیارە رۆژی 7ی مانگی شەشی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

پێرێز لە نوێترین چاوپێکەوتندا باسی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینی کردووە و دەڵێ، ئەو سوورە لەسەر مانەوە لە یانەکە و رەتیدەکەمەوە بابەتی پارە، رێگری بەردەم نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێت.

سەرۆکی ریال مەدرید باسی لە بایەخ و توانای گەورەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکە کردووەتەوە، باسی لە رۆڵی ئەو لە سەرکەوتن و نازناوەکانی یانەکە، لەماوەی ساڵانی رابردوودا کردووە.

لەبارەی ئێمباپێوە، سەرۆکی ریال مەدرید دەڵێ، ئەو یاریزانە فەرەنسییە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی نوێ بووەوە لە خۆگونجاندن لەگەڵ شوێنی یارییکردنی نوێی لە یانەکەمان، کە جیاوازبوو لەوەی لە سانجێرمان هەیبوو.

ئەو ئاماژەی بەوەداوە کە یانەکەی هیچ دوودڵ نابێت لەوەی هەموو گۆڕانکارییەکی پێویست لە پێکهاتەکەیدا بکات، لەپێناو ئاسانکردنی ئەرکی کیلیان.

لەبارەی ئەو راپۆرتانەوە کە باس لەنەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس دەکەن لە یاریگادا. سەرۆکی ریال مەدرید دەڵێ، "ئەو قسانە راست نین و بێمانان. ئەوان دوو باشترین یاریزانی ئێستای جیهانن. ڤینی رۆڵی هەبوو لە بەدەستهێنانی دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ لەلایەن یانەکەمانەوە، ناکرێ زێدەڕۆیی بکەین لە پەرچەکردارماندا. بیرۆکەی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، هەموو ساڵێک نادروستە، دەبێ لەبیرمان بێت، کەس نەیتوانیوە لە دە ساڵدا شەش نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە بباتەوە.

پێرێز هەروەها باسی راهێنەری داهاتووی یانەکەی کردووە، ناوی هیچ راهێنەرێکی بەدیاریکراوی نەهێناوە، بەڵام دەڵێ مۆرینیۆ راهێنەرێکە باش دەیناسم، ئەو لەماوەی کارکردنی لەگەڵمان، رۆحیەتی رکابەریی بۆ تیپەکە گەڕاندەوە.

بەڵام وەک ئەو دەڵێ، ئەوە مانای ئەوە نییە کە بڕیارەکە یەکلایی کراوەتەوە، دووپاتیدەکاتەوە کە پێشینە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەوەیەتی بەسەرۆکی یانەکە و دوای ئەوە، یانەکە بەوردی ئیش لەسەر دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی تیپەکە دەکات.