گواردیۆلا رەحیم و ریاز بە قوربانی کەین و گریلیش دەکات

16-07-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتی هەریەکە لە رەحیم ستێرلینگ و ریاز مەحرەز دەکاتە قوربانی هاری کەین و جاک گریلیش.

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی مانچێستەر سیتی لەم هاوینەدا دەستبەرداری هەریەکە لە رەحیم ستێرلینگ و ریاز مەحرەز دەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ جاک گریلیش و هاری کەین واژۆبکات.

ئاستی ستێرلینگی 26 ساڵان لە هەڵبەز و دابەزی بەردەوامدایە، ئەمەش وایکردووە گواردیۆلا دەستبەرداری ببێت، کە لە وەرزی رابردوودا 10 گۆڵی تۆمارکرد.

گرێبەستی ئەو یاریزانە ئینگلیزییە دوو ساڵی دیکە کۆتاییدێت و یانەکە دەیەوێت زوو دەستبەرداری ببێت بۆ ئەوەی پارەیەکی باش چنگبخات.

جگە لە رەحیم سیتیزنس دەیەوێت دەیەوێت دەستبەرداری ریاز مەحرەزیش ببێت، ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوودا ئاستێکی باشی پێشکێشکرد، بەڵام لە زۆربەی یارییەکاندا لەسەر کورسی یەدەگ دەبینرا، لەبەر ئەوە گواریۆلا داوای لە کارگێڕی یانەکە کردوو دەستبەرداری ئەو یاریزانە جەزائیرییەش ببن.

لەلایەن خۆیەوە ریاز لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوودا گوتی، لە وەرزی داهاتوو لە سیتیزنس دەمێنمەوە، ئێستاش رەتیکردووەتەوە یانەکەی جێبهێڵێت، بەڵام کارگێڕی یانەکە سوورە لەسەر فرۆشتنی، یانەی ئارسیناڵیش کڕیاری یەکەمی ئەو یاریزانەیە.

ریاز چەند جارێک گوتوویەتی، دڵخۆشم لێرە، مانچێستەر سیتی بەرزترین ئاستە، من ئینگلتەرام خۆشدەوێت، دەمەوێت نازناوی زیاتر لێرە بەدەستبهێنم.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت لە فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانە بڕێک پارەی دەستکەوێت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ هاری کەین و جاک گریلیش واژۆبکات کە پێشبینی دەکرێت تەنیا ئەم دوو گرێبەستە 200 ملیۆن پاوەندی تێبچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە