رووداو دیجیتاڵ
کێشەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید قووڵتر بوونەتەوە و لە تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەدا بە خراپە باسی چەند یاریزانێک دەکات.
تۆمارێکی دەنگی کە لە ساڵی 2009دا پێرێز قسەکانی کردووە، دەڵێت، رۆبێرتۆ کارلۆس یاریزانێکی کەچەڵە و بۆنی ناخۆشە، جارێکیان لێی نزیکبوومەوە تووشی سەر سووڕان بووم لە بۆنی ناخۆشی
لە یەکێکی دیکە لە تۆمارە دەنگییەکەدا کە لە ساڵی 2006دا قسەکان کراوە، فلۆرێنتینۆ هێرش دەکاتە سەر لویس فیگۆی یاریزانی پێشووی یانەکەی و دەڵێت، فیگۆ کوڕی سۆزانییە راولیش هەر وایە، زیدان باشترینە و فیگۆ و راول خراپترینن.
هەر سەبارەت بە لویس فیگۆ ئەو سەرۆکە دەڵێت، لە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان قێز لە فیگۆ دەکەینەوە.
هێرشەکان و قسە نابەجێکانی پێرێز بۆ سەر یاریزانان گوتیشی گرتووەتەوە و لە ساڵی 2012دا پێی گوتووە، کەسێکی بێقیمەتە، وەکو بزن دەڕوات، ئەو خراپترینمانەو وەکو دوژمنمانە، هەروەها پێی گوتووە کە کەسێکی بێ مێشک و شێتە.
جگە لەو یاریزانانە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەستی لە رۆژنامەڤانانیش نەپاراستووە و لە ساڵی 2009 بە بەڕێوەبەری چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانیای گوتووە، ئەوانە کوڕی سۆزانین، نەک تەنیا ئێستا، بەڵکو لەوەتەی لەدایکبوون کوڕی سۆزانین.
چەند رۆژێکی ئەم تۆمارە دەنگییانەی پێرێز دزراون و ئەو کەسەی ئەو تۆمارە دەنگیانەی بڵاوکردووەتەوە پێش بڵاوکردنەوەی داوای 10 ملیۆن یۆرۆی لە ریال مەدرید کردووە بۆ پاراستنی ئەم تۆمارە دەنگییانە، بەڵام یانە شاهانەکە رەتیکردووەتەوە و ئەو کەسەش رۆژ بە رۆژ و بە چەند بەشێک ئەو قسانەی پێرێز بڵاودەکاتەوە.




