دەستەوارەیەکی خەیاڵی و مێژوویی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جونیۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، سعودیە دەیەوێت گرێبەستێکی گەورە، سەرنجڕاکێش، مێژوویی و گرانبەها واژۆ بکات.
 
سندووقی وەبەرهێنانی سعودیە، لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات بۆ وڵاتەکەی بەجوانترین و باشترین شێوە مۆندیالی 2034 بەڕێوەببات، بۆ ئەوەش دەیەوێت دیارترین رووخسارەکانی تۆپی پێ بباتە وڵاتەکەی.
 
سعودیە شاندێکی باڵای راسپاردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ڤینیسیۆس جونیۆرەوە بکەن و ئامادەن 1 ملیار یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بدەن، کە ئەو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ ریال مەدرید.
 
ڤینی ئەو گرێبەستە مێژووییەی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە.
 
گرێبەستی ڤینی لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت، جونیۆر 2 چامپیۆنزلیگی لەگەڵ لۆس بلانکۆس هەیە و ئامانجی داهاتووی بردنەوەی باڵۆن دۆرە بەدرێسی سپی یانەکەوە.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، لەگەڵ ئەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە دەستەوارەی سعودیەی بۆ پەیوەندیکردن بە خولەکەوە رەتکردووەتەوە، بەڵام هێشتا سعودیە لە گواستنەوەی یاریزانە بێهیوا نەبووە و دەیەوێت ڤینی بباتە خولی وڵاتەکەی.
 
هەرچەند ئاماژە بە ناوی ئەو یانەیەوە نەکراوە، کە سعودیە دەیەوێت ڤینیسیوس تێیدا یاری بکات، بەڵام چەند سەرچاوەیەک ناوی یاریزانەکەیان بە یانەی ئەهلی بەستووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو خواردنگەیەی لە رێکلامەکەدا هاتووە لەگەڵ لۆگۆی ئارسیناڵ و نانی کوردی

رێکلامێکی ئەدیداس و ئارسیناڵ نانی کوردی وەک هێمای رەسەنایەتی دادەنێت

رێکلامەکە دەڵێت: "نەریتی پێش یاریکردنمان، بە تەواوی نەریتێکی بەریتانی نییە،" دوای ئەوە چەند خواردن و چالاکی رەسەنی کولتوور و وڵاتی جیا پێشاندەدات، یەکەمینیان نانی تەنووریی کوردییە.