لیڤەرپوول پێشنیازێک پێشکێشی ریال مەدرید دەکات

11-06-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن رۆدریگۆ لویس دیاز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیڤەرپوول پێشنیازێکی گۆڕینەوەی پێشکێش بە یانەی ریال مەدرید کردووە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناکانی رۆدریگۆ گۆسی یاریزانی بەرازیلی.
 
بەپێی بەرنامەی ئێل چێرینگیتۆی ئیسپانی، کارگێڕیی یانەی لیڤەرپوول رۆدریگۆیان وەک یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی مێرکاتۆی هاوینەیان داناوە، بۆ ئەوەی پێکهاتەکەیان پێ بەهێزتر بکەن.
 
لە بەرنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لیڤەرپوول پێشتر دەستەوارەیەکی بەبڕی 100 ملیۆن پاوەند پێشکێشی یانەی ریال مەدرید کردبوو لە مانگی رابردوودا بۆ ئەوەی رۆدریگۆی پێبدات، بەڵام رەتکرایەوە.
 
روونیشی کردەوە کە یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە دەستەوارەیەکی گۆڕینەوە پێشکێش بە تیپی شاهانە بکات کە لویس دیاز لەخۆدەگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ مێرێنگێ دابنیشێت و دەرگا بۆ رۆدریگۆ گۆس بکاتەوە بۆ ئەوەی بڕوات.
 
ئێل چێرینگیتۆ، رایگەیاند کە رۆدریگۆ هەست بە ناسەقامگیری دەکات، چونکە دەزانێت ساڵی داهاتوو بە پەیوەندیکردنی ئێندریک و ئێمباپێ رووبەڕووی کێبڕکێیەکی تووند دەبێتەوە.
 
هەروەها دەشڵێت "رۆدریگۆ لە بەرازیل لێدوانی سەبارەت بە رۆیشتنی دا و پشتڕاستی کردەوە، دواتر گوتی قسەکانی بە هەڵە لێکدراونەتەوە، بەڵام ئەوە راست نییە".
 
ئێل چێرینگیتۆ، زیاتر گوتی "دەستەوارەکان دەستیانپێکردووە و دەگەنە ریال مەدرید سەبارەت بە رۆدریگۆ، یانەی شاهانە بەئاسانی دەتوانێت داوای 100 ملیۆن پاوەند زیاتر بکات بۆ فرۆشتنی".
 
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە مانچێستەر سیتیش یەکێکە لەو یانانەی دەیەوێت تواناکانی رۆدریگۆ بەدەستبهێنێت، بەڵام رۆیشتنی لەم هاوینەدا ناتوانرێت پشتڕاست بکرێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).